Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

مۆندیالی 2026

مۆندیالی 2026

وەرزش

فیفا لایەنی ناشیرینی مۆندیالی 2026 ئاشکرا دەکات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ


فیفا رایگەیاند، هەڵبژاردەی فەرەنسا بەشی شێری بەرکەوتووە لە رووبەڕووبوونەوەی خراپ بەکارهێنانی سۆشیال میدیا لە کاتی مۆندیالی 2026، کە زیاتر لە 18 هەزارجار سووکایەتی و بێڕێزی پێکراوە، لە دوای ئەویش هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دێت.


خزمەتگوزاریی پاراستنی یاریزانان زیاتر لە 17 ملیۆن پۆست و کۆمێنتی پەیوەست بە پاڵەوانێتییەکەی شیکردەوە و 240 هەزار پۆستی وەک سووکایەتیپێکردن پۆلێن کرد.

رەگەزپەرستی 20%ـی ئەو خراپ بەکارهێنانەی پێکهێناوە، لەکاتێکدا هەڕەشەی تووندوتیژی 14% و رق و کینە بۆ بێگانە 12%ـی پێکهێناوە.

ئامرازەکانی میانڕەوی پێش ئەوەی لەبەردەم خەڵکدا دەربکەون، 902 ملیۆن کۆمێنتی سووکایەتیپێکردنیان بلۆک کردووە، لەکۆی 6007 ملیۆن کۆمێنت، کە لە سەرانسەری ئەکاونتی فەرمی فیفا و کۆمەڵە بەشداربووەکاندا چاودێری کراون.

786 ئەکاونت رەوانەی دەسەڵاتی جێبەجێکردنی یاسا کراون بۆ پێداچوونەوە، لەنێویاندا 232 ئەکاونت هەڕەشەی جددییان لەسەر بووە، ئەمەش لەکاتێکدایە هۆشدارییەکان سەبارەت بە کاریگەرییەکانی خراپ بەکارهێنان لەسەر تەندروستی دەروونی یاریزانان و خێزانەکانیان.

مۆندیالی 2026 لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بۆ جاری یەکەم بە بەشداری 48 هەڵبژاردە بەڕێوەچوو، و هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و ئیسپانیا گەیشتنە یاریی کۆتایی و ئیسپانیا 1-0 یارییەکە و جامەکەی بردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە