Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ساتی دەرکردنی ڤینیسیۆس بە کارتی سوور

ساتی دەرکردنی ڤینیسیۆس بە کارتی سوور

وەرزش

تۆمارەکانی VAR لە رووداوی کارتی سووری ڤینیسیۆس ئاشکرا بوون

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ


راپۆرتێکی رۆژنامەڤانی تۆماری دەنگی گفتوگۆکانی یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی ئاشکرا دەکات سەبارەت بەو کارتە سوورەی کە بە ڤینیسیۆس جونیۆری ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید درا، دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە راکێشانی قژی سالیبای یاریزانی تیپی بەرامبەر لە خولەکی 71ـی یارییەکەی بەرامبەر ڤیاڕیال لە لالیگادا.


ناوبژیوان ئیسیدرۆ دیاز دی مێرا دوای پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆییەکانی سەر مۆنیتەرەکە بڕیارەکەی داوە، ئەمەش دوای ئاگادارکردنەوەی لەلایەن ئەلیخاندرۆ مونیز رۆیز، کە یەکێک بووە لە ناوبژیوانی ژووری VAR.

بەپێی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئەلیخاندرۆ مونیز رۆیز، دیاز دی مێرای لەو رووداوە ئاگادارکردووەتەوە و دەڵێت "ئیسیدرۆ ئامۆژگاریت دەکەم پێداچوونەوە بە گرتە ڤیدیۆییەکان بکەیت بۆ ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەوە بکەیت کە ئایا لە کاتی پرۆسەی گۆڵکردندا رەفتاری تووندوتیژی هەبووە یان نا".

دیاز دی مێرا وەڵامی داوەتەوە و گوتوویەتی "ئەلێکس، با پۆل (یاریدەدەری ناوبژیوانی VAR) قسە بکات، چونکە دەنگت بەردەوام دەبڕێت". لەو کاتەدا پولیدۆ سانتانا کە وەک بەرپرسی VAR رۆڵی دەگێڕا، قسەکانی هاتە ناو قسەکانی و گوتی "کاتێک دەگەیتە مۆنیتەرەکە ئاگادارمان بکەرەوە، ئیسی".

دوای ئەوەی ناوبژیوان گەیشتە سەر شاشەکە، گوتی "ئێستا لەبەردەم شاشەکەدام". تیمی ڤار روونیکردەوە، باشە، بەپشتبەستن بەو شتانەی دەیبینین، ڤینیسیۆس قژی یاریزانێکی ڤیاڕیال رادەکێشێت، ئەم رووداوە دەکەوێتە هەمان قۆناخی پرۆسەی گۆڵکردن.

ناوبژیوان لە وەڵامدا دەڵێت "نایاب. دیمەنێکی فراوانم پێشان بدە. دەمەوێت بزانم قۆناخی هێرشبردن لەکوێ کۆتایی دێت.

دواتر ناوبژیوان گوێبیستی کەسێک بوو لە ژووری VAR کە دەیگوت "ئەمە شایەنی کارتی سوورە".

دوای پێداچوونەوە بەتەواوی گرتە ڤیدیۆییەکان، ناوبژیوان بڕیارەکەی دا و گوتی "ئەلێکس، پۆل، من بە فاوڵێک دەست بە یارییەکە دەکەمەوە و کارتی سوور دەدەمە یاریزانی ژمارە 7ـی تیپی خاوەن یاریگا، رازین؟".

ئەم پرسیارەی ناوبژیوان لەلایەن تیپی VARـەوە بە 'باشە' وەڵامدرایەوە، دواتر ناوبژیوان کارتی سووری بەڕووی ڤینیسیۆس جۆنیۆردا بەرزکردەوە و گۆڵەکەی رەتکردەوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە