Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سیرا مارتینێز

سیرا مارتینێز

وەرزش

کچەکەی ئینریکێ بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی شۆفێرێک

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

شۆفیر ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا، بەهۆی پێکدادانی لەگەڵ ئەو تۆتۆمبێلەدا، کە سیرا مارتینێزی کچی لویس ئینریکێی راهێنەری پاریس سانجێرمانی فەرەنسی تێدا بوو.


رووداوەکە نزیکەی کاژێر هەشتی شەو روویداوە، لە شاری ئۆلیڤای سەر بەناوچەیەکی شاری ڤالێنسیای ئیسپانیا.

سەرچاوەکان گوتویانە، ماتۆڕسوارەکە، خۆی بە ئۆتۆمبێلێکدا کێشاوە لەسەر رێگای N-332. لە نێو ئۆتۆمبێلەکەشدا، کچەکەی ئینریکێ هەبووە.

میدیای ئیسپانیا لە زاری سەنتەری فریاگوزاریی هاوئاهەنگی و میدیایان گواستووەتەوە، لە کاتی گەیشتنی تیمەکانی فریاگوزاری و لێکۆڵێنەوەدا، تەنیا ئەوە یەکلایی بووەتەوە کە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە، گیانی لەدەستداوە.

سەرچاوە میدیاییەکان لە نێویاندا رۆژنامەی 'مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ'  ئاشکرایانکردووە، ئۆتۆمبێلەکە، شۆفێرێکی بەریتانی لێی خوڕیوە، پشکنینەکان دەریانخستووە ئەو شۆفێرە لە ژێر کاریگەریی کحول و هۆشبەردا نەبووە. تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە.

سیرا مارتینێزی کچی لویس ئینریکێ، تەمەنی 26 ساڵانە، یەکێکە لە دیارترین ئەسپسوارەکانی ئیسپانیا، بەردەوام بەشداریی لە پێشبڕکێ جیاوازەکاندا دەکات، لە نێویاندا بازدان بەئەست و لەو یارییەدا زۆر لێهاتووە.

سیرا هەروەها چالاکە لە بواری کاری خێرخوازیدا لە رێگای ئەو دامەزراوە خێرخوازییەوە کە ئینریکێ و هاوژینەکەی، بۆ رێزلێنان لە گیانی زانای کچە کۆچکردووەکەیان دروستیانکرد، پاشئەوەی ساڵی 2019 بەهۆی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە