Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک لە یارییەکانی پێشوو

دیمەنێک لە یارییەکانی پێشوو

وەرزش

لیڤەرپوول دەیەوێت مەینەتییەکانی مانچێستەر سیتی بقۆزێتەوە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

11-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس11-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

لیڤەرپوول لە یاریگای خۆیدا میوانداریی مانچێستەر سیتی دەکات و چاوی لە قۆستنەوەی گوشارەکانی دەرەوەی یاریگایە، لەسەر میوانەکەی.


لووتکەی گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ، کاژێر 18:30 بەکاتی باشووری کوردستان، لیڤەرپوول و سیتی لە ئانفێڵد کۆدەکاتەوە، یارییەک هەردوولا ویستی گەورەیان بۆ بردنەوەی پێشانداوە.

سیتی وەک پێشەنگی ریزبەندی خولەکە روو لە رووبەڕووبوونەوەکە دەکات. تیپەکەی ئینزۆ مارێسکا، لەسەرجەم یارییەکانی ئەمساڵی پرێمەرلیگدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەپێچەوانەی سەرجەم رکابەرەکانی دیکەیەوە.

مانچێستەر سیتی بەکۆکردنەوەی 15 خاڵ لە پێشەنگە، بەڵام بردنەوەی دوێنێی ئارسیناڵ لە لیدز یونایتد، هەردوو یانەی لە خاڵەکاندا هاوتاکردووەتەوە و سیتی دەیەوێت جیاوازیی سێ خاڵەکە بەدەست بهێنێتەوە.

لیڤەرپوول لای خۆیەوە، لە کاتێکدا پلەی شەشەمی ریزبەندییەکەی گرتووە و 9 خاڵی هەیە، چاوی لە قۆستنەوەی هەلی یارییکردن لە یاریگای خۆیەتی، تاوەکو بە سێ خاڵی یارییەکە، جیاوازییە گەورەکە لەگەڵ پێشەندا کەمبکاتەوە و پاڵنەرێکی بەهێز بۆ هەفتەکانی داهاتوو بەدەست بهێنێت.

یارییەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەریی گەورەی هاندەران و ئەو دۆخەشەوە کە مانچێستەر سیتی بەدەستیەوە دەناڵێنێت.

رووبەڕووبوونەوەکە هاوکاتە لەگەڵ هەڵچوونی دەنگی ناڕەزایەتی یانەکانی پرێمەرلیگ و رکابەرەکانی سیتی و هاندەرەکانیان، کە داوای سزادانی تووندی ئەو یانەیە دەکەن، پاشئەوەی تۆمەتی 114 لادانی لە یاسا و پەیڕەوە داراییەکانی پرێمەرلیگ، لەلایەن دەستەی خولەکەوە ئاراستەکرا.

سیتی سوورە لەسەر خۆناساندن وەک بێتاوان، هەوڵەکانی بۆ تێهەڵچوونەوە بە تۆمەتەکان چڕکردووەتەوە، بەپێی میدیاکانیش ژێراوژێر گوشار دەکات، بۆ ئەوەی سزا نەدرێت.

لیڤەرپوول دەیەوێت هەموو دۆخەکانی دەرەوەی یاریگا، لە بەرژەوەندی خۆی لەنێو یاریگا بقۆزێتەوە. ئێراولای راهێنەر، کە یەکەم وەرزی کارکردنیەتی لەگەڵ یانەکەی، گوشاری زۆری لەسەرە، ئەنجامەکان بەدڵی هاندەران نین و تیپەکەش هێشتا بەپێی داخوازی هاندەران، ویستی ململانێ لەسەر نازناوی خولەکەی پێشان نەداوە.

ئێراولا دەیەوێت، سوود لە گوشارەکانی دەرەوەی یاریگا لەسەر یاریزانانی سیتی وەربگرێت. میدیاکان پێیانوایە ئەو تیپە و یاریزانەکانی، هەست بەگوشار دەکەن بەهۆی تۆمەتەکانی سەر یانەکەوە و ئەوەش وایکردووە هەمووان ترسیان لە داهاتووی خۆیان هەبێت، هەربۆیە تیپەکە لە دۆخێکی باشدا نییە لە رووی دەروونییەوە و هەلەکە بۆ لیڤەرپوول بەردەستە، تاوەکو یارییەکە بباتەوە.

هەردوو تیپ لە یارییەکەدا، بەدەست کۆمەڵێک گرفتەوە لە رووی ئامادەنەبوونی یاریزانانەوە دەناڵێنن.

لیڤەرپوول لە تواناکانی هەریەکە لە هۆگۆ ئیکیتیکی، کۆدی گاکپۆ، کۆنۆر برادلی، فیدریکۆ کیێزا و جیۆڤانی لیۆنی بێبەش دەبێت. لە کاتێکدا سیتی بەهۆی راگرتنەوە، لە تواناکانی فیل فۆدن بێبەشە، ئەمە جیا لە پێکرانی هەریەکە لە سیمینیۆ و نیکۆ ئۆرایلی، لە کاتێکدا گومان لە ئامادەیی لەسەداسەدی ئێرلینگ هالاندیش لە ئارادایە.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە