Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

بارسێلۆنا لە هۆتێلێکی سەرنجڕاکێشی ئیستەنبووڵ دەمێنێتەوە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنا بۆ ئەنجامدانی دووەم یاریی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بەرەو ئیستەنبووڵ بەڕێکەوت و لە شوێنێکی سەرنجڕاکێشی ئەو شارە دەمێنێتەوە.


بارسێلۆنا پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئیسپانیای بەرەو تورکیا بەجێهێشت و دوای نزیکەی 4 کاژێر یانەکە دەگاتە ئیستەنبووڵ.

شاندی یانەی بارسێلۆنا سێ رۆژ و دوو شەو لە ئیستەنبوڵ دەمێنێتەوە و شوێنی مانەوەیان هۆتێل زە رتیز چارلتۆن دەبێت، کە هۆتێلێکی پێنج ئەستێرەیەیە، دەکەوێتە ناوچەی دۆڵمەباخچە، 40 خولەک لە فرۆکەخانەوە دوورە و دوای گەیشتنی بارسا، تیپەکە راستەوخۆ بەشێوەیەکی ڤی ئای پی دەچێتە شوێنی مانەوەی.

هۆتێلەکە 239 ژووری تێدایە، پێنج ئەستێرەیە، پارکی گەورە و چەندین تایبەتمەندیی دیکەی سەرنجڕاکێشی هەیە.

پێنج ژووری تایبەتی کۆبوونەوە، هۆڵێکی گەورە، ژووری تایبەتی مەساج و مەلەوانگەی تایبەت، مەلەوانگەیەکی داخراو و سەنتەری لەشجوانیی تایبەتی تێدایە، بە یەکێک لە هۆتێلە هەر پێشەنگەکانی ئیستەنبوڵ دادەنرێت.

هۆتێلی مانەوەی بارسێلۆنا لە ئیستەنبووڵ 10 کیلۆمەتر لە یاریگای گاڵاتەسەرایەوە دوورە و لە ماوەی کەمتر لە 25 خولەک شاندی بارسێلۆنا دەگاتە یاریگا.

بارسێلۆنا ئەمڕۆ دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ یاریی بەرامبەر گاڵاتەسەرای ئەنجامدەدات و شەوی سێشەممە لە دووەم یاریی چامپیۆنزلیگدا کاژێر 22:00 دەبێتە میوانی ئەو یانەیە.

هەر ئەمڕۆ، هانزی فلیک، راهێنەری یانەکە و پاو کوبارسی، بەرگریکاری بارسێلۆنا لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی ئامادەکارییەکان و گۆڕانکارییەکانی یانەکەوە پێش یارییەکە قسە بۆ رۆژنامەڤانان دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە