Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤینیسیۆس جۆنیۆر

ڤینیسیۆس جۆنیۆر

وەرزش

جیا لە کارتە سوورەکە، ڤینیسیۆس کەتنێکی دیکەی ناوەتەوە و ئەگەر هەیە سزایەکی قورس بدرێت

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە دوای وەرگرتنی کارتە سوورەکەی، لە یاریی یانەکەی بەرامبەر ڤیاڕیال، کارێکی دیکەی کردووە و ئەوەش ئەگەری ئەوەی هێناوەتە ئاراوە، ئەو یاریزانە بەتووندی سزا بدرێت.


لە گرتەیەکی نوێی ڤیدیۆییدا، کە میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، دەرکەوتووە ڤینیسیۆس جۆنیۆر، لە رێگای چوونە دەرەوەدا لە یاریگا، نزیکبووە لەوەی لەگەڵ کارمەندێکی لالیگا، بیکاتە شەڕی دەستەویەخە.

ڤینی کە گۆڵی دووەمی ریال مەدریدی بەرامبەر ڤیاڕیال تۆمارکرد، بەرلەوەی بەهۆی گەڕانەوە بۆ ڤارەوە، دەربکەوێت بەر لە گۆڵەکە لە دواوە پرچی ناسان سالیبای یاریزانی ڤیاڕیال رادەکێشێت.

ناوبژیوانی یارییەکە دیاز دیمیرا، پاش تەماشاکردنەوەی گرتەکە، کارتی سووری بە رووی ئەستێرەکەی ریال مەدریددا بەرزکردەوە لە خولەکی 71 یارییەکە و گۆڵەکەی رەتکردەوە، بەوەش ئەو یاریزانە تووڕەییەکی زۆری بەرامبەر ناوبژیوانی یارییەکە، پێشاندا.

میدیای ئیسپانیا دەڵێن، ڤینی هەر بەوەوە نەوەستاوە کە دوای وەرگرتنی کارتە سوورەکە، هەوڵیدا بەتووڕەییەوە لە ناوبژیوانی یارییەکە نزیکببێتەوە و چەند یاریزانێکی یانەکە، رێگایان لێگرت و دووریانخستەوە، بەڵکو لە رێگای چوونە دەرەوەشدا، وەکئەوەی گرتە ڤیدیۆییەکان ئاشکرایانکردووە، پاڵی بەکارمەندێکی لالیگاوە ناوە، کە لە نزیک شاشەی ڤار لەبەردەم پەیژەکانی چوونە دەرەوە لە یاریگاکە راوەستاوە.

لالیگا تاوەکو ئێستا بڕیاری خۆی لەبارەی جۆری سزاکەی ڤینی و ماوەی راگرتنەکەی نەداوە، بەڵام بەپێی یاساکانی لالیگا، لانیکەم ئەو یاریزانە بۆ دوو یاریی سڕ دەکرێت و بەوەش بەرامبەر سێڤییا و بارسێلۆنا لە کلاسیکۆدا یاریی ناکات.

گرتە ڤیدیۆییەکان ئاشکرایانکردووە، ڤینیسیۆس لە رێگای چوونە دەرەوەدا، بەتووڕەییەوە پاڵی بەکارمەندەکەی لالیگاوە ناوە، ئەگەرچی ئێندریکی هێرشبەری ریال مەدرید، هەوڵی ئارامکردنەوەی ئەو دەدات، بەڵام ئەو هەر خۆی دەگەیەنێتە کارمەندەکەی لالیگا و پاڵی پێوەدەنێت، بەرلەوەی بەدەم هاوارکردنەوە، رووبکاتە رێڕەوی گەڕانەوە بۆ ژووری جلگۆڕین.

سەرچاوە میدیاییەکان دەڵێن، ئەگەر لیژنەی تەمبێکاری لالیگا، ئەو گرتەی پاڵنانە بە کارمەندەکەی لەبەرچاو بگرێت، لەگەڵ ئەو راپۆرتەی ناوبژیوانی یارییەکە نووسیویەتی و ڤینیسیۆسی بە "شەڕانگێز" ناوبردووە، ئەگەر هەیە سزای راگرتنی ڤینی لە دوو یاریی زیاتر بێت.

هەندێک سەرچاوەی دیکەی میدیایی دەڵێن، سزاکەی ڤینیسیۆس بەهۆی کۆبوونەوەی ئەو هەموو هەڵەیەوە کە کردوونی، زۆر قورس دەبێت و ئەگەری راگرتنی تاوەکو چوار یاریی لە ئارادایە.

ڤینیسیۆس دوای یارییەکە لە پەیامێکدا داوای لێبوردنی لە یانەکەی و هاندەرەکانی کرد، روونیکردەوە کە بەئەنقەست پرچی سالیبای رانەکێشاوە، بەڵام پێناچێ ئەو داوای لێبوردنە، هیچ لە جۆری سزاکەی سەر ئەو یاریزانە کەمبکەنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە