Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فرێنکی دی یۆنگ و هانزی فلیک

فرێنکی دی یۆنگ و هانزی فلیک

وەرزش

فليك دەیەوێت دی یۆنگ بگوازێتەوە بۆ دڵی بەرگری

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

لە گۆڕانکارییەکی چاوەڕواننەکراودا کە رەنگە رەوتی ژیانی وەرزشی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا بە تەواوی بگۆڕێت، فرینکی دی یۆنگی هۆڵەندی رووبەڕووی وەرچەرخانێکی گەورە دەبێتەوە، پاش ئەوەی هانزی فلیکی راهێنەری ئەڵمانی دەیەوێت ئەو یاریزانە لە پێگەی دڵی بەرگریی پشتی پێببەستێت. 

رۆژنامەنووس سانتی ئۆڤالی، لە رێگای رادیۆی 'کادینا سێر' ئاشکرای کرد کە دی یۆنگ دوای گەڕانەوەی بۆ راهێنانی بەکۆمەڵ، لە پێگەی دڵی بەرگری مەشق و راهێنانی ئەنجامداوە، کە ئەم بژاردەیە رەنگە بەشێک بێت لە پلانەکانی فليك بۆ قۆناخی داهاتوو.

مەترسییەکانی سەر ئەژنۆی

ئەم هەنگاوە گرنگییەکی زیاتری هەیە لە سایەی تێڕوانینە پزیشکییەکاندا، وەک ئەوەی ئۆڤالی گواستویەتیەوە، کە پێیانوایە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ یاریزانەکە رەنگە پێویست بێت، لەگەڵ هۆشداری دان لە بەردەوامبوونی نەبوونی سەقامگیری لە ئەژنۆیدا ئەگەر دەستوەردانی نەشتەرگەری نەکرێت، ئەمەش دەکرێت کاریگەری لەسەر توانا و جووڵەکانی لە ناو یاریگادا هەبێت.

یاریکردن لە ناوەڕاستدا دی یۆنگ ناچار دەکات بەردەوام ئاراستەی خۆی بگۆڕێت، لەگەڵ خێراکردن و وەستانی لەپڕدا، کە ئەمەش بڕێکی زۆر لە سەقامگیری لە جومگەی ئەژنۆیدا دەوێت، بەڵام یاریکردن لە دڵی بەرگری لەوانەیە دووبارەبوونەوەی هەندێک لەو جووڵانە کەم بکاتەوە، هەرچەندە داواکارییە جەستەییەکانی ئەو پێگەیە بە تەواوی لانابات.

لە لایەنی چاکبوونەوەوە، نیشانەکان ئەرێنی دیارن، چونکە دی یۆنگ لە کاتی مەشقەکاندا هەستی بە باشی کردووە و ئازاری نەبووە، بە گوێرەی لێدوانەکانی فليك، کە ئاماژەی بە ئەگەری گەڕانەوەی کرد لە بەرامبەر ریال بێتیسدا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پێدانی کاتی پێویست بۆ گەڕانەوەی بۆ ئاستی تەواو.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە