Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

داهاتووی سیمیۆنی لە ئاتلێتیکۆ مەدرید بە چامپیۆنزلیگەوە دەبەسترێتەوە

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان



رووداو دیجیتاڵ

دیگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید دوای نزیکەی 15 ساڵ لە سەرکردایەتیکردنی یانەکە، گەیشتووەتە دوایین ساڵی گرێبەستەکەی و پرسیاری ئەوە دروستبووە کە ئایا ئەم وەرزە کۆتایی بە سەردەمە مێژووییەکەی دەهێنێت لە پایتەختی ئیسپانیا.


ئەم راهێنەرە تەمەن 56 ساڵە لە ماوەی کاروانەکەیدا لەگەڵ رۆخی بلانکۆس هەشت نازناوی بەدەستهێناوە، لەوانە دوو نازناوی لالیگا لە ساڵانی 2014 و 2021 و دوو نازناوی یۆرووپالیگ، ئەمەش وایکردووە ببێتە سەرکەوتووترین راهێنەر لە مێژووی 113 ساڵەی یانەکەدا. سیمیۆنی کە خاوەنی بەرزترین مووچەیە لە یانەکەدا بە نزیکەی 16.5 ملیۆن یۆرۆ لە ساڵێکدا، گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا تەواودەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ دانوستاندنێکی فەرمی لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی بۆ نوێکردنەوەی ئەنجام نەدراوە.

ئاتلێتیکۆ لە سەردەمی سیمیۆنیدا گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا هاتووە؛ لە یانەیەکی پڕ لە قەرزەوە بووەتە یەکێک لە زلهێزەکانی ئەورووپا و ئێستا لەسەر یاریگای مۆدێرنی میترۆپۆلیتانۆ یاری دەکات. لەم وەرزەشدا سیمیۆنی شێوازی تاکتیکی خۆی لە بەرگرییەوە گۆڕیوە بۆ هێرشبەریی بە پشتبەستن بە ئەستێرەکانی وەک جولیان ئەلڤارێز، ئەلێکس باینا و ئەلێکساندەر سۆرڵۆس. خەونی گەورەی سیمیۆنی بردنەوەی چامپیۆنزلیگە کە پێشتر دووجار لە یاریی کۆتاییدا بە ریال مەدرید دۆڕابوو، بەتایبەت کە یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکە لە 5ـی مانگی 6 لەسەر یاریگەی میترۆپۆلیتانۆ لە مەدرید بەڕێوەدەچێت.

ئاتلێتیکۆ مەدرید بە جیاوازی 5 خاڵ لەدوای بارسێلۆناوەیە لە پلەی دووەمی لالیگا دێت، سیمیۆنی لەبەردەم چەند تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسسازه، چونکە لە 810ـەمین یارییدا وەک راهێنەری ئاتلێتیکۆ لە چامپیۆنزلیگ میوانداری مانچێستەر یونایتد دەکات، پاشان لە مانگی 11 رووبەڕووی بایرن میونشن و بارسێلۆنا دەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە