Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاتلێتیکۆ مەدرید، مانچێستەر یونایتد

ئاتلێتیکۆ مەدرید، مانچێستەر یونایتد

وەرزش

چاوەکان لەسەر مەدریدن و مان یونایتد لە دۆخێکی خراپدایە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

لە یارییەکی لووتکە و سەرنجڕاکێشدا لە رکابەرییەکانی گەڕی دووەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لەنێو یاریگا و هاندەرانی بەرامبەر یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی یاریی دەکات.


مەدرید یارییەکی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت، کاتێک هەردوو یانە بە دوو ئامانجی جیاواز رووبەڕووی یەکدەبنەوە، ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ قەرەبووکردنەوەی دۆڕانی یاریی یەکەم و مانچێستەر یونایتد بۆ رکابەریکردن لەسەر بەدەستهێنانی دووەم سەرکەوتن.

رۆخی بلانکۆس لە یاریی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول دۆڕاوە، بەڵام لە دوایین سێ یاریی لالیگادا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دەیەوێت سوود لە یاریگا و هاندەرانی وەربگرێت بۆ ئەوەی قەرەبووی دۆڕانی یاریی رابردووی بکاتەوە و یەکەم بردنەوە لە چامپیۆنزلیگدا تۆماربکات.

رۆژی دووشەممە لەژێر سەرپەرشتی دیێگۆ سیمیۆنی تیپەکە دوایین ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم یارییە ئەنجامدا و سەرجەم یاریزانانی تیپەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانە ئینگلیزییەکە ئامادەن.

یانەی مانچێستەر یونایتد لە دۆخێکی زۆر خراپدا دەچێتە مەدرید و بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی دەکات، چەندین یاریزانی یانەکە ئامادەنین و ئەستێرەیەکی تیپەکەش هێشتا گومانی لەسەرە.

مانچێستەر یونایتد سەرەڕای ئەوەی لە یاریی یەکەمی چامپیۆنزلیگدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام لە دوایین چوار یارییدا لەسەر ئاستی ناوخۆ هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە و لە دۆخێکی زۆر خراپدایە.

تیپەکە یەکەمجارە لە ماوەی 40 ساڵی رابردوو لە دوای ئەنجامدانی شەش یاریی پرێمەرلیگ، تەنیا یەک بردنەوەی هەبێت، ئەوە جۆرێک لە نیگەرانیی لای هاندەرانی تیپەکە دروستکردووە.

لە ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکەدا، لە یارییەکەی ئەمشەودا هەریەکە لە کۆبی ماینۆ و لوک شاو پێکانیان هەیە و بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، یارییکردنی برونۆ فێرناندێز، ئەستێرە و کاپتینی تیپەکەش بەتەواوی دیارنییە، سەرەڕای ئەوەی لەگەڵ شاندی یانەکە گەشتی کردووە.

جگە لەوە ماتیاس دیلێخت و بێنیامین شیشکۆ بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، ئەمەش ئەرکی مان یونایتد زیاتر زەحمەت دەکات.

مانچێستەر یونایتد چوار یاریی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، بەڵام هیچ یارییەکی نەبردووەتەوە، دوو جار دۆڕاوە و لە دوو یارییدا یەکسانبوون.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە