Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پۆل پۆگبا و لیۆنێل مێسی

پۆل پۆگبا و لیۆنێل مێسی

وەرزش

مێسی کلیلی رزگاکردنی پۆگبایە

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

پۆل پۆگبا لە دەرەوەی ئەورووپا بەدوای دەرفەتێکی نوێدا دەگەڕێت بۆ رزگارکردنی داهاتووی وەرزشیی خۆی، کە دوای زنجیرەیەک پاشەکشە ماوەی جەند ساڵێک لە یاریگاکان دوورکەوتەوە. لیۆنێک مێسی دەکرێت ببێتە رزگارکەری ئەو ئەستێرە فەرەنسییە.


لەکاتێکدا بەردەوامە لە گەڕان بەدوای یانەیەکدا کە چانسی گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان پێشکەشی بکات، خولی گەورەی ئەمریکا  MLS  وەک شوێنێکی ئەگەری بۆ ئەستێرە فەرەنسییەکە، براوەی مۆندیالی 2018 دەرکەوتووە و دەکرێت لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی ببێتە کلیلی رزگارکردنی پۆگبا.

بەگوێرەی ماڵپەڕی فوت مێرکاتۆی فەرەنسی، بەپشتبەستن بە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، پۆگبای تەمەن 33 ساڵ لە مانگی ئابی رابردووەوە پێشکەشی چەندین یانەی ئێم ئێڵ ئێس کراوە، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی ئاڵنگارییەکی نوێ بۆ زیندووکردنەوەی ژیانی وەرزشی. پێناچێت گواستنەوەی بۆ خولی پیشەگەری سعودیە بژاردەیەکی بەهێز بێت.

یاریزانی پێشووی مانچێستەر یونایتد و یوڤێنتوس پەیوەندی بە چەندین یانەی ئەمریکییەوە کردووە، دیارترینیان دی سی یونایتد، ئینتەر میامی (ئەو یانەیەی لیۆنێل مێسی یاری بۆ دەکات) و نیویۆرک سیتی ئێف سییە. بەڵام بەپێی راپۆرتەکە، تاوەکو ئێستا هیچ دانوستاندنێکی فەرمی لەگەڵ هیچ کام لەو یانانە ئەنجام نەدراوە، بەڵآم دەکرێت مێسی ببێتە هۆکاری بردنی بۆ ئینتەرمەیامی، چونکە لەو یانەیە گوێ لە دەنگی مێسی دەگیرێت.

پۆگبا لەم هاوینەدا کۆتایی بە گرێبەستەکەی لەگەڵ مۆناکۆ هێنا، دوای ئەوەی تەنیا شەش یاری لەگەڵ یانەکەی ئەنجامدا، بووە یاریزانێکی ئازاد و توانای ئەوەی هەیە شوێنی داهاتووی خۆی هەڵبژێرێت.

دوای گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان پاش کەمکردنەوەی سزادانەکەی بەهۆی  ماددە هۆشبەرەکان، ئەستێرە فەرەنسییەکە دەرفەتێکی نوێی بۆ رەخساوە بۆ ئەوەی فۆرمی خۆی بدۆزێتەوە و بگەڕێتەوە بۆ رکابەرییەکانی ئاسایی.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە