Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کوبارسی، گۆردۆن، لامین یامال

کوبارسی، گۆردۆن، لامین یامال

وەرزش

بارسێلۆنا بە پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز گاڵاتەسەرای تێپەڕاند و لووتکەی ریزبەندی گرت

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

بارسێلۆنا بە پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز و بە ئەنجامێکی گەورە و شایستە، لە دەرەوەی یاریگای خۆی توانی سێ خاڵی زێڕین لە گاڵاتەسەرای تورکی بەدەستبهێنێت، پاش ئەوەی بە ئەنجامی (4-1) یارییەکەی لێ بردەوە.

یارییەکە، کە شەوی سێشەممە لە گەڕی دووەمی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگ بەڕێوەچوو، سەرەتا بە پێشکەوتنی خاوەن یاریگا دەستپێکرد؛ کاتێک لە خولەکی 28ـدا ئەلێکسی باتراکۆڤ گۆڵی پێشکەوتنی بۆ گاڵاتەسەرای تۆمارکرد، هەروەها ناوبژیوان لە خولەکی 36ـدا گۆڵێکی دووەمی بۆ یانە تورکییەکە لەرێگەی باریش یەڵمازـەوە رەتکردەوە.

بەڵام کاروانەکە بۆ کەتەلۆنییەکان بەمجۆرە نەما؛ پێش کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم لە خولەکی 43ـدا، جواو کانسێلۆ توانی ئەنجامەکە بۆ بارسێلۆنا یەکسان بکاتەوە.

لە نیوەی دووەمدا، یاریزانانی بلاوگرانا بە سەرکردایەتیی هانزی فلیکی راهێنەر، کۆنتڕۆڵی یاریگایان بە تەواوی گرتە دەست، فێرمین لۆپێز و ئانتۆنی گۆردۆن لە خولەکەکانی 50 و 53 دوو گۆڵی خێرایان تۆمارکرد و تیپەکەیان پێشخست، دوای ئەوە کەریم ئادێمی) لە خولەکی 65 گۆڵی چوارەم و یەکلاکەرەوە تۆمار بکات و سزایەکی قورس بەسەر خاوەن یاریگادا بسەپێنێت.

بەم سەرکەوتنە گەورەیە، بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 6 خاڵ لە دوو یاری، لووتکەی ریزبەندی قۆناخی خولی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا گاڵاتەسەرای  بێ بەش بوو لە خاڵ و لە پلەی 34ـەمینی ریزبەندیدا مایەوە.

ئەنجامەکانی دیکەی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ:

ڤیاڕیال 3-1 ناپۆلی.

لایپزیگ 1-0 ئایندهۆڤن.

ئینتەر 3-4 کلەب بروج .

ئارسیناڵ 3-0 لیل

سپۆرتینگ 2-0 لانس.

ڤایکینگ 3-3 بایرن میونشن.

سەباح 2-0 سلاڤیا پراگ. 

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە