Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

یانەی ریال مەدرید

یانەی ریال مەدرید

وەرزش

چامپیۆنزلیگ.. مانچێستەر سیتی دەیەوێت ترسەکانی تێپەڕێنێت و ریال مەدرید لە رۆمایە

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

یارییەکانی شەوی دووەمی گەڕی دووەمی قۆناخی خول لە چامپیۆنزلیگ، چەندین رووبەڕووبوونەوەی گرنگ و سەرنجڕاکێش لە خۆ دەگرن.


مانچێستەر سیتی دەیەوێت خۆی لە دڵەڕاوکەی ئەگەری سزادان لە پرێمەرلیگ رزگاربکات، کاتێک بەرامبەر پاریس سانجێرمان یاریی دەکات، لە کاتێکدا ریال مەدرید، وەک سووپایەک کە چەکە کاریگەرەکانی لەدەستداوە، چاوی لە داگیرکردنی رۆمایە.

شەوەکەی چامپیۆنزلیگ نۆ یاریی بەخۆوە دەبینێت، دیارترینیان رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان دەبێت لە باخچەی شازادەکان، یارییەک کە دوو فەلسەفەی نزیک لەیەک، لە یارییەکی زۆر بەهێزدا کۆدەکاتەوە.

دوای بردنەوە سەرنجڕاکێشەکەی لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵد، لە گەڕی پێشووی پرێمەرلیگ، سیتی خۆی بۆ تاقیکردنەوەیەکی سەختی دیکە ئامادە دەکات، بەرامبەر پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی ئێستا لە یاریگای ئیتیحاد. 

سیتی و پاریس سانجێرمان، بەهۆی پاڵپشتی دارایی خاوەنەکانی کەنداو، تۆپی پێی ئەورووپایان لە قاڵب داوە. ئێستا سیتی رووبەڕووی لێپێچینەوە و تۆمەتبارکردن بووەتەوە، لە کاتێکدا سانجێرمان بەئارامی لەگەڵ خاوەنە قەتەرییەکانی لە کارکردن بەردەوامە و وەرزی رابردووی، بەبەدەستهێنانەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، بۆ دووەم وەرزی لەسەریەک، کۆتایی پێهێنا.

لەنێو دەرکەوتنەوەی سیتیدا لە چامپیۆنزلیگ، مشتومڕ و ژاوەژاوەی زۆر لەسەر ئاراستەی سزاکانی سەر یانەکە هەن، لە نێویاندا دابەزاندن بۆ چامپیۆنشیپ و بێبەشکردن لە بەشداریکردن لە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

تاوەکو ئێستا هیچ سزایەک بەسەر مانچێستەر سیتی، پێشەنگی پرێمەرلیگدا نەسەپێنراوە، بەڵام ئەگەر سزاکان بەکراوەیی دەمێننەوە و رەنگە، بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ، تاکە رێگای مانچێستەر سیتی بێت، بۆ گەرەنتی گەڕانەوەی بۆ رکابەرییەکانی وەرزی داهاتووی پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکە.

پێناچێت ئەو کێشانەی بەرۆکی سیتییان گرتووە، کاریگەری لەسەر هەوڵە ئەوروپییەکانی یانەکە، لەپێناو نازناوێکی دیکەی چامپیۆنزلیگدا هەبێت. پێشتر و لە ساڵی 2020 سیتی لەلایەن یوفاوە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە رکابەرییە ئەوروپییەکان قەدەخەکراوە، لەگەڵ پێبژاردنی 30 ملیۆن یۆرۆ. بەڵام یانەکە بە سەرکەوتوویی لە دادگای ناوبژیوانیی وەرزش (کاس) تانەیان لە قەدەخەکردنەکەدا و توانی لە کۆتاییدا، سڕکردنەکەی رابگرێت.


ئینزۆ مارێسکای راهێنەری مانچێستەر سیتی، لە ژاوەژاوی دەرەکی بێزار نییە، سەرنجی بە تەواوی لەسەر بەردەوامبوونە لە سەرەتای سەرنجڕاکێشی لە پۆستی راهێنەرایەتیدا. تیپەکە هەشت سەرکەوتنی لەسەریەکی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەدەستهێناوە و توانیویەتی 23 گۆڵ تۆمار بکات بە تێکڕای سەرنجڕاکێشی 2،87 گۆڵ لە هەر یارییەکدا.

لەبەردەم جەماوەرە بەسۆزەکەیدا، کە پێشبینیکراوە ئەمشەو زیاتریش پشتگیری بکەن، مانچێستەر سیتی دڵنیایە لە زاڵبوون بەسەر پاریس سانجێرماندا، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە لەدوایین 25 یاری لە یاریگای خۆیدا، تیپەکە تەنیا یەک یاری لە قۆناخی کۆمەڵەکان یان قۆناخی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دۆڕاندووە و 21 بردنەوە و سێ یەکسانبوونی تۆمارکردووە.

یارییەکی دیکەی سەرنجڕاکێش لە شەوە ئەورووپییەکەدا، دەرکەوتنەوەی خۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پۆرتوگالی دەبێت، لە پایتەختی ئیتاڵیا، کاتێک تیپەکەی هەوڵی بەدەستهێنانی دووەم بردنەوە لە چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ دەدات.

ریال مەدرید کە سەرکەوتووترین یانەیە لە مێژووی چامپیۆنزلیگ بە 15 نازناو، دەگەڕێتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی رۆما لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ.

رۆما ئاستێکی سەرنجڕاکێش لە وەرزی ئەمساڵدا پێشکەشدەکات و گاسپەرینی راهێنەری یانەکە، لە دووەم وەرزی کارکردنیدا لە رۆما، تیپێکی توانادار بە رکابەریی هێناوەتەوە مەیدانی ململانێکان.

ویستی رۆما بۆ بردنەوە لە یاریگای خۆیدا، بەر بەربەستی ریال مەدرید دەکەوێت، بەڵام ریال مەدرید بە کۆمەڵێکی زۆر کێشەی ئاست و ئەنجامەوە روو لە یارییەکە دەکات.

مۆرینیۆ و یاریزانەکانی، لەسەرەتای هەفتەدا زۆر بەزەحمەت لە ڤیاڕیالیان بردەوە لە لالیگا، لەدەستدانی خاڵ لە رۆما، گوشارەکانی سەریان دەباتە ئاستێکی زۆر بەرزتر لەوەی پێشبینیدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە