Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

ئامەدسپۆر لە ئەڵمانیا و بە ئامادەبوونی یاریزانانی کۆنسێرتێکی گەورە سازدەکات

کۆسار عوسمان

کۆسار عوسمان

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

ئامەدسپۆر لە ئەڵمانیادا کۆنسێرتێک ساز دەکات؛ 14 هونەرمەند دەچنە سەر سەکۆ و و یاریزانانی یانەکەش ئامادە دەبن.


یانەی ئامەدسپۆر لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی رۆژی 31-10-2026 لە شاری هیلدسهایمی ئەڵمانیا کۆنسێرتێکی گەورە ساز بکات.

دەستەی کارگێریی ئامەدسپۆر و یاریزانان لەو کۆنسێرتەدا ئامادە دەبن.

بەشداربووان دەرفەتی ئەوەیان دەبێت لە نزیکەوە یاریزانانی یانەکە ببینن، قسەیان لەگەڵدا بکەن و درێسەکانیان پێ واژۆ بکەن.

دوای رێوڕەسمی واژۆکردنی درێسەکان، 14 هونەرمەندی ناسراو دەچنە سەر سەکۆی کۆنسێرتەکە و بەرهەمە هونەرییەکانیان پێشکێش دەکەن.

کۆما ئامەد، فەرقین ئازاد، محەممەد ئاکباش، سەیدا پەرینچەک، لاڤین پەرینچەک، ئەردەم ئاڵتنسز، ئازاد بەدران، زەلال، ئەرگین خەلیکان، زۆزان زودەم، ئامەد دێپ، ئەیلول نازلیئەر، رێبەر سەرهەد، دۆدان و کەوێ بەشدار دەبن.

دەرگای هۆڵی کۆنسێرتەکە لە کاژێر 07:00ــی ئێوارەی 31-10-2026 بەڕووی ئامادەبوواندا دەکرێتەوە و بە گوتەی بەرپرسانی ئامەدسپۆر، کۆنسێرتەکە "لەبیرنەکراو" دەبێت.

ئامەدسپۆر

یانەی ئامەدسپۆر، ساڵی 1972 دامەزراوە و درێسەکەی تێکەڵەی رەنگەکانی سوور، سەوز و سپییە.
سەرەتا بە ناوی (مەلیک ئەحمەد تورام سپۆر) بەشداری لە خولە میللییەکانی ئامەد دەکرد.
ساڵی 1990 لەلایەن شارەوانیی ئامەدەوە کڕدرا و ناوەکەی بۆ (یانەی شارەوانیی دیاربەکر) گۆڕدرا. 
ساڵی 2006-2007 توانی لە خولی پلە سێ خۆی بگەیێنێتە خولی یانە پلە دووەکانی تورکیا.
رۆژی 28-10-2014 لە کۆنگرەیەکدا ناوی یانەکە گۆڕا بۆ ئامەدسپۆر.
وەرزی 2023-2024 بووە پاڵەوانی خولی یانە پلە سێیەکانی تورکیا و خۆی گەیاندە خولی یانە پلە دووەکان.
وەرزی 2024-2025 بووە پاڵەوان و گەیشتە خولی یانە پلە یەکەکان.
وەرزی 2025-2026یش بووە پاڵەوان و گەیشتە خولی نایابی تورکیا (سوپەرلیگ).

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە