Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ریال مەدرید

ئاهەنگگێڕانی یاریزانانی ریال مەدرید

وەرزش

ریمۆنتادایەکی مێژوویی.. گۆڕانکارییەکانی مۆرینیۆ وایکرد ریال مەدرید ریمۆنتادا ئەنجامبدا

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

14-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد14-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

ریال مەدریدی ئیسپانی ریمۆنتادایەکی مێژوویی و پڕ جۆشوخرۆشی لە چامپیۆنزلیگ تۆمارکرد، پاش ئەوەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی دواکەوتنی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک گۆڕی بۆ سەرکەوتنێکی مەزن بە ئەنجامی 4-3 بەسەر یانەی رۆمای ئیتاڵیدا، کە تێیدا یارییەکە بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە خولەکەکانی کۆتاییدا هەڵگەڕایەوە.


سەرەتای یارییەکە بە ئاگرین دەستپێکرد، کاتێک لە خولەکی 20ـدا دی رۆن گۆڵی پێشکەوتنی بۆ رۆما تۆمارکرد، بەڵام شازادەی پاریس کیلبیان ئێمباپێ زوو وەڵامی دایەوە و لە خولەکی 25ـدا بە پاسێکی دیۆماندی ئەنجامەکەی بۆ یانە شاهانەیەکە یەکسانکردەوە.

لە نیوەی دووەمدا، هێزی هێرشبردنی رۆما زیاتر دەرکەوت  مالین لە خولەکی 51 گۆڵی دووەمی تۆمارکرد، و تەنیا پێنج خولەک دواتر لە خولەکی 57 دووبارە مالین تۆماریکرد.

بەڵام هێزی مەزنی ریال مەدرید بە گۆڕانکارییەکانی مۆرینیۆ دەستیپێکرد؛ لە خولەکی 83ـدا ئیسپی گۆڵی دووەمی بۆ ریال تۆمارکرد و جیاوازییەکەی کەمکردەوە. تەنیا دوو خولەک دواتر لە خولەکی 85ـدا، ئەستێرەی لاو ئێندریک بە هاوکاریی ئاردا گولەر گۆڵی یەکسانکردنەوەی 3-3ـی تۆمارکرد و کەشی یاریگای گۆڕی.

لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕێی کۆتاییهاتنی یارییەکە بوون بە یەکسانبوون، ئانتۆنی رۆدیگێر  لە خولەکە زیادکراوەکاندا، تۆڕی یانە ئیتاڵییەکەی هەژاند و گۆڵی چوارەم و سەرکەوتنی مێژوویی بۆ ریال مەدرید تۆمارکرد.

بەم سەرکەوتنە دراماتیکییە، ریال مەدرید خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 6 خاڵ، لە کاتێکدا رۆما لە کۆی دوو یاری تەنیا خاوەنی یەک خاڵە.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە