Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

حەکیمی و ئێمباپێ

حەکیمی و ئێمباپێ

وەرزش

حەکیمی بەهۆی باڵۆندۆرەوە، ئێمباپێ شۆک دەکات

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ


ئەشرەف حەکیمی مەغریبی، ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان، گورزێکی لە کیلیان ئێمباپێی هاوڕێی نزیکی خۆی، هێرشبەری ئێستای یانەی ریال مەدریددا، دوای ئەوەی خواستەکەی سەبارەت بە براوەی باڵۆندۆر ئاشکراکرد. 


حەکیمی بەربژێری خۆی بۆ بردنەوەی خەڵاتە گەورەکە نیشاندا و دەرکەوت ئێمباپێ یاریزانی دڵخوازی ئەو نییە بۆ بردنەوەی باڵۆندۆر، کاتێک دووپاتیکردەوە کە دەیەوێت بدرێتە یەکێک لە هاوڕێکانی خۆی لە پاریس سانجێرمان، نەک بۆ ئەو ئەستێرە فەرەنسییەی کە ساڵانێکە هاوڕێیەتییەکی بەهێزی لەگەڵدا هەیە.

لە لێدوانەکانیدا بۆ کەناڵی سی بی ئێس دوای بردنەوەی پاریس سانجێرمان بەئەنجامی 4-2 لە مانچێستەر سیتی، حەکیمی هیوای خۆی پشتڕاستکردەوە کە یەکێک لە یاریزانەکانی یانەی پاریسی بەناوبانگترین خەڵاتی تاکەکەسی لە تۆپی پێدا بەدەستبهێنێت، هاوکات جەختی لەوە کردەوە کە بەدەستهێنانی نازناوی بەکۆمەڵ هەر لە پێشینەی کارەکانیدایە.

یاریزانە مەغریبییەکە دەڵێت، هیوادارم یاریزانێکی پاریس سانجێرمان بتوانێت ئەم خەڵاتە بهێنێتەوە پاریس، بۆ ئەوەی لەگەڵ هاندەران و تیپەکە ئاهەنگی بۆ بگێڕین.

کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا بەشێوەیەکی کەسی ئاواتەخوازە خەڵاتی باڵۆندۆر بەدەستبهێنێت، لە وەڵامدا گوتی "خەڵاتێکی ناوازەیە و هەمووان دەیانەوێت خەڵاتەکە بەدەستبهێنن، بەڵام ئەگەر نەمتوانیبێت، زۆر دڵخۆشم کە بەربژێر بووم، بۆ من گرنگترین شت بردنەوەی نازناوەکانە لەگەڵ تیپەکەمدا".

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە 26ـی تشرینی یەکەم لە یاریگای لەندەن پالادیۆم لە پایتەختی ئینگلتەرا بەڕێوەبچێت. ئەمە دەبێتە 70ـهەمین خولی خەڵاتەکە کە بەهاوبەشی لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ رێکدەخرێت.

پێشبینییەکان ئاماژە بە کێبڕکێیەکی تووند دەکەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەکە لەنێوان هاری کەینی هێرشبەری بایرن میونشنی ئینگلتەرا و لامین یامالی ئەستێرەی بارسێلۆنای ئیسپانی لەگەڵ کیلیان ئیمباپێ، رۆدری و عوسمان دێمبێلێ.

کەین دوای وەرزی ناوازەی تۆمارکردنی گۆڵ لەنێو پاڵێوراوانی سەرەکیدا دیارە، یامالیش کاندیدبوونی لەسەر بنەمای دەستکەوتەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی ئیسپانیا دادەنێت. لەلایەکی دیکەوە دێمبێلێ هیوادارە ئەو خەڵاتەی لە ساڵی 2025 بەدەستی هێنابوو، دوای وەرزێکی سەرنجڕاکێش لەگەڵ پاریس سانجێرمان بمێنێتەوە.

سەبارەت بە ئێمباپێ، ئەو هەوڵدەدات چانسی بردنەوەی یەکەم باڵۆندۆر بەرز بکاتەوە، سوود لە ریکۆردی گۆڵکردن و ئاستە نایابەکانی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی فەرەنسا وەردەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە، حەکیمی بۆ دووەم جار لەسەریەک دەچێتە نێو پێشبڕکێیەکانەوە، لە خولی پێشوودا پلەی شەشەمی بەدەستهێنا، ئەمەش خواستی خۆی بۆ رکابەریکردن لەسەر خەڵاتەکە پشتڕاستکردەوە، سەرکەوتنی بەکۆمەڵی پاریس سانجێرمانیش لەپێشینەی کارەکانیدایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە