Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێرێز و تێباس

پێرێز و تێباس

وەرزش

ریال مەدرید داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەستبەجێی خاڤیێر تێباس دەکات

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

16-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد16-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە راگەیێندراوێکی فەرمی و زۆر تووند وەڵامی لێدوانەکانی خاڤیێر تێباس، سەرۆکی رێکخراوی لالیگا و جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیای دایەوە، دوای ئەوەی ناوبراو شێوازی کارکردنی کارگێڕیی یانەی شاهانەی بە بەکارهێنانی رێگاکانی جۆزێف گۆبڵز، وەزیری پڕوپاگەندەی رژێمی نازی بەراورد کردبوو و کەناڵی فەرمیی یانەکەی بە ئامرازی جێبەجێکردنی ئەو ستراتیژە تۆمەتبار کردبوو.


ریال مەدرید لە راگەیێندراوەکەیدا رایگەیاندووە کە بە تووندی ئەم بەراوردکارییە رەتدەکاتەوە و بە کارێکی زۆر مەترسیداری دەزانێت کە کەسێک لە بەرزترین پۆستی بڕیاردانی تۆپی پێی ئیسپانیادا پەنا بباتە بەر ناوزڕاندنی یانەکە، کارگێڕییەکەی و کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکەی بە بەکارهێنانی ناوی رژێمی نازی. یانەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، تەنانەت روونکردنەوەکانی تێباس بەوەی مەبەستی لە ئایدۆلۆژیای نازی نەبووە، لە بێڕێزی و بێبایەخکردنی پێگەی دامەزراوەیی لێدوانەکانی کەمناکاتەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووه‌ "ئەم لێدوانانە ئەڵقەیەکی دیکەن لە زنجیرەی هێرشە بەردەوامەکانی خاڤیێر تێباس بۆ سەر ریال مەدرید، سەرۆکەکەی و دەزگا راگەیاندنەکانی. بە هیچ جۆرێک قبووڵکراو نییە پرسیار، زانیاری یان رای رۆژنامەنووسانی دەرەوەی یانەکە وەک بەڵگە بەکاربهێنرێت".

یانە مەدریدییەکە خاوەن 15 نازناوی چامپیۆنزلیگ جەختی لەوە کردووەتەوە کە مەترسیی سەرەکی لەوەدایە تێباس ئەم هێرشانە بەکاردێنێت بۆ ژێر پرسیاربردنی هەڵوێست و رێکارە یاساییەکانی ریال مەدرید پەیوەست بە دۆسێی نێگرێرا.

ریال مەدرید ئاشکرایکردووە، لەبەر بێوەڵامی و بێدەنگیی لالیگا و فیدراسیۆن بەرامبەر دۆسێی نێگرێرا، یانەکە ناچار بووە راستەوخۆ پەنا بباتە بەر یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا تاوەکو لێکۆڵینەوەی گشتگیر لەو پارانە بکات کە بۆ ساڵانێک لەلایەن یانەی بارسێلۆناوە دراونەتە جێگری سەرۆکی کۆمیتەی تەکنیکیی ناوبژیوانان.

هاوکات یانەی شاهانە داوای چاکسازیی ریشەیی لە سیستمی ناوبژیوانی، پێکهاتەی بەڕێوەبردن، کارگێڕی و سزادانی فیدراسیۆنەکە دەکات، بە جۆرێک هەموو ئەو کەسانەی لە سەردەمی کێشەکاندا بەرپرسیاریەتییان هەبووە لە پۆستەکانیان لابرێن.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا ریال مەدرید ئاماژەی بەوە کردووە کە رەفتارەکانی تێباس بێلایەنیی لێداماڵیوە و لە هیچ دامەزراوەیەکی وەرزشیی ئەورووپیدا شایستەی بەردەوامبوون نییە، بەمەش داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەستبەجێی ناوبراو لە سەرۆکایەتیی لالیگا و جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەکات و جەخت دەکاتەوە لە بەردەوامبوون لە بەرگریکردن لە مافەکانی و چاکسازی لە تۆپی پێی وڵاتەکەدا.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە