Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فێرلان مێندی

فێرلان مێندی

وەرزش

بەهۆی هێرشی سەگەکانییەوە بۆ سەر گەنجێک، ئەستێرەیەکی ریال مەدرید دادگایی دەکرێت

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

17-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس17-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

دادگای کەتنی مەدرید، رۆژی 21ی مانگی دوانزەی ئەمساڵی وەک رۆژی دەستپێکردنی دادگایی، فێرلان مێندی بەرگریکاری باڵی ریال مەدریدی دیاریی کرد، پاشئەوەی ئەو یاریزانە تۆمەتبارکرا بەبونە هۆکاری برینداربوونی سەختی گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان.


دادگا داوای ئامادەبوونی مێندی و پارێزەرەکانی، لەگەڵ شایەتحاڵەکان و پسپۆرانی بواری بەخێوکردنی سەگ کردووە، ئەوەش لەبەرئەوەی لە هێرشەکەدا، سەگەکانی مێندی، جیا لە پەلاماردانی گەنجەکە، پەلاماری دوو سەگی دیکەیان داوە.

داواکاری گشتی، داوای سەپاندنی سزایەکی کردووە بەبڕی 1200 یۆرۆ بەسەر بەرگریکارەکەی ریال مەدرید، لەگەڵ قەرەبووکردنەوەی گەنجەکە بەبڕی 5700 یۆرۆ.

رووداوەکە ئێوارەی چواری مانگی یەکی 2023 روویداوە، کاتێک چوار سەگی مێندی لە ڤێلاکەی رایانکردووە. ئەو سەگانە کاتێک گەیشتوونەتە نزیک ماڵەکانی چواردەوری ڤێلاکە، سەرەتا پەلاماری سەگی ژنێکیان داوە کە لەو ناوچەیە لەگەڵ سەگەکەیدا پیاسەی کردووە و بەهۆیەوە سەگەکەی مرداربووەتەوە.

لە کاتی پەلاماری سەگەکاندا، گەنجێکی 17 ساڵان کە بەهانای ئافرەتە پەلاماردراوەکەوە چووە، بەهەمان شێوە کەوتووەتە بەر شاڵاوی سەگەکانی مێندی و قاچی ئەویان بەسەختی بریندارکردووە.

میدیای ئیسپانیا دەڵێن، سەگەکانی مێندی کە ژمارەیان چوار دانە بووە، لە سێ جۆری جیاوازی ماستیڤ، کانگال و دۆگۆ بوون.

داواکاری گشتی گوتوویەتی، گەنجەکە لە چوار شوێنەوە بریندارکراوە بەهۆی گازلێگرتنی سەگەکان، لە هەندێک شوێندا، برینەکانی نزیکەی دوو سانتیمەتر قووڵ بوون و پێویستیان بەدوورینەوە و چارەسەرکردن هەبووە، بۆ ماوەی 30 رۆژ.

داواکاری گشتی گوتوویەتی، مێندی کەمتەرخەم بووە لە چاودێریکردنی سەگەکانی، چونکە کاتێک ئۆتۆمبێلێک چووەتە نێو ڤێلاکەیەوە، دەرگای ڤێلاکە دانەخراوەتەوە و ئەوەش وایکردووە، سەگەکان هەڵبێن و خۆیان بگەیەننە شەقامی گشتیی نزیک لە ناوچەکە و ماوەیەک بەبەرەڵایی بمێننەوە، بەوەش مەترسییان لەسەر مرۆڤ و ئاژەڵەکانی ناوچەکە دروستکردووە.

داواکاری گشتی هەروەها دەڵێ، چوار سەگەکە، چیپی ئەلیکترۆنی ناسینەوەیان نەبووە، هەروەها دڵنیایی بەرپرسیارێتی مەدەنییان نییە و لە دژی نەخۆشییەکانی سەگ نەکوتراون.

بڕیارە مێندی لە دادگا ئامادەبێت، لەگەڵ ئەو ئافرەتە و ئەو کوڕە گەنجەی لەلایەن سەگەکانەوە پەلاماردراون، هەروەها ژمارەیەک شایەتحاڵ، ئەمە جیا لە ژمارەیەک پۆلیسی ناوچەکە، کە لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە