Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رۆدری و گارسیا

رۆدری و گارسیا

وەرزش

بارسێلۆنا بە 5 گۆڵ ریال بێتیسی راماڵی

ئومێد ئازاد

ئومێد ئازاد

17-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئومێد ئازاد
ئومێد ئازاد17-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

بارسێلۆنا بە پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و سەرنجڕاکێش، درێژەی بە دەستپێکە نایابەکەی دا و توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ، لە دەرەوەی یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی مێژوویی و گەورە بەسەر ریال بێتیسدا تۆماربکات.


یارییەکە، کە شەوی شەممە لە یاریگای 'لا کارتۆخا' لە شاری سێڤییا و لە چوارچێوەی گەڕی نۆیەمی لالیگا بەڕێوەچوو، پڕ بوو لە گۆڵ، تووندوتیژی، گۆڕانکاری خێرا و ئاراستەی هێرشبردنی بێوچان، کە تێیدا لامین یامال رۆڵێکی سەرەکی لە سەرکەوتنی تیپەکەیدا بینی بە تۆمارکردنی گۆڵێک و دروستکردنی گۆڵێکی دیکە.

سەرەتای یارییەکە بە کۆنتڕۆڵی تەواوی کەتەلۆنییەکان دەستپێکرد، کاتێک لە خولەکی 10ـدا ئەستێرەی درەوشاوە لامین یامال بە لێدانێکی ناوازە لە دەرەوەی ناوچەی سزا، تۆڕی گۆڵی خاوەن یاریگای هەژاند و پێشکەوتنی بۆ بارسێلۆنا بەدەستهینا.

بەڵام بێتیس زوو وەڵامی دایەوە، بە لێدانێکی سەری بێ چاودێری ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، و نزیک بوو هێکتۆر بێییرین بە هێرشێکی پێچەوانە گۆڵی دووەمی لێ تۆماربکات ئەگەر بڕیارە دروستەکانی گۆڵپارێز خوان گارسیا نەبووایە. لە خولەکەکانی کۆتایی نیوەی یەکەمدا، پاش ئەوەی رۆدری بە لێدانێکی سەری لە لێدانێکی گۆشەدا گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکرد، جوڤانی لۆسێلسۆ گۆڵێکی دیکەی بۆ بێتیس تۆمارکرد، بەڵام ناوبژیوان لە رێگەی ڤارەوە (VAR) گۆڵەکەی رەتکردەوە، بە جۆرێک کە نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی کەتەلۆنییەکان کۆتاییهات.

لە نیوەی دووەمدا، بارسێلۆنا هەڵەکانی نیوەی یەکەمی راستکردەوە و گەڕایەوە، گابریێل جیسوس، گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.

سەرەڕای ئەوەی عەبدولسەمەد زەلزولی بە گۆڵێک جیاوازییەکەی بۆ بێتیس کەمکردەوە، بەڵام یارییەکە تووشی پشێوییەکی گەورە بوو؛ لە دوای گۆڵەکە شەڕ لەنێوان یاریزاناندا دروستبوو و بێرناڵ بە کارتی سووری راستەوخۆ دەرکرا پاش ئەوەی بە سەر لە لامین یامالی دا.

لە کۆتایی یارییەکەدا دانی ئۆلمۆ گۆڵی پێنجەمی تۆمارکرد بۆ ئەوەی کۆتایی بە هەر هیوایەکی بێتیس بهێنێت.

بەم سەرکەوتنە مەزنە، بارسێلۆنا بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە لووتکەی خولی ئیسپانیدا جێگیر بوو، لە کاتێکدا بێتیس بە کۆکردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی شەشەمی ریزبەندییەکەدا مایەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە