Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نونو مێندێش

نونو مێندێش

وەرزش

پاریس سانجێرمان بەر لە یاریی بارسێلۆنا گرنگترین یاریزانی خۆی لەدەستدا

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ


لویس ئینریکێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان ئاشکرایکرد، یاریزانەکەی نونو مێندێش تووشی پێکان بووە.لەو یارییەی لە گەڕی حەوتەمی خولی فەرەنسادا بەرامبەر ستراسبۆرگ ئەنجامیاندا و 3-1 براوەبوون.


مێندێش لە خولەکی 85 یاریگای جێهێشت، لە خولەکی 53 وەک یاریزانی یەدەگ چووە نێو یاریگا و بەشداری کرد لە گۆڕینی ئاراستەی یارییەکە. 

یانەی پاریسی ناچاربوو بە 10 یاریزان یارییەکە تەواو بکات، چونکە ئینریکێ پێشتر هەموو گۆڕانکارییەکانی بەکارهێنابوو.

راهێنەرە ئیسپانییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانیدا دوای یارییەکە روونیکردەوە "مێندێش هەستی بە ئازارێکی سووک کرد لە رانیدا، بۆیە بڕیارماندا هیچ سەرکێشییەک نەکەین".

ئینریکێ ئاماژەی بەوەشکرد، نازانم دەتوانین بە پێکان ناوی بهێنین، بەڵام بڕیارماندا بە یاریزانێکی کەمتر یاری بکەین، چونکە نەماندەویست هیچ مەترسییەک لەسەر ئەو دروست بکەین، دواتر دۆخەکە هەڵدەسەنگێنین.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە یانەی پاریس سانجێرمان خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەوەی  سێشەممەی داهاتوو لە یاریگای پارک دی پرێنس میوانداری یانەی بارسێلۆنا بکات لە قۆناخی سێیەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا.

یانەی پاریسی بەکۆکردنەوەی 6 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندیی چامپیۆنزلیگە و  لەپێش بارسێلۆنای دووەمەوەیە بەجیاوازی گۆڵ، دوای ئەوەی بارسێلۆنا لە یاریگای ریال بێتیس 5-2 سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا، لە قۆناخی نۆیەمی خولی ئیسپانیا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە