Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئێریک گارسیا

ئێریک گارسیا

وەرزش

بەر لە کلاسیکۆ گورزێکی کوشندە بەر بارسێلۆنا کەوت

ئیحسان تاهیر

ئیحسان تاهیر

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئیحسان تاهیر
ئیحسان تاهیر18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

رووداو دیجیتاڵ

بارسێلۆنا سەرەڕای ئەوەی بەئەنجامی 5-2 یارییە گرنگ و زەحمەتەکەی لە یانەی ریال بێتیس بردەوە، گورزێکی نیگەرانکەری بەرکەوت، بەهۆی ئەوەی ئێریک گارسیای بەرگریکار بەهۆی پێکانەوە لە رانیدا، کە چەند خولەکێک پێش فیکەی کۆتایی ناچاربوو یاریگا بەجێبهێڵێت. 


پێکانەکەی گومان دەخاتە سەر ئامادەبوونی بۆ یارییەکەی داهاتووی بارسێلۆنا بەرامبەر پاریس سانجێرمان، کە سێشەممەی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگدا ئەنجام دەدرێت، هەروەها لە ئیلکلاسیکۆ بەرامبەر ریال مەدرید.

لە خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەدا، ئێریک گارسیا لە یاریگادا کەوتە سەر زەوی پێش ئەوەی بەرەو کورسیی یەدەگەکان بڕوات، لەوێ بینرا کە دەستی لەسەر قاچی راستی داوە، ئەمەش بەڕوونی ئاماژەیە بۆ ئازار.

سەرەڕای هەوڵدان بۆ بەردەوامبوون لە یاریکردن، بەڵام بەرگریکارە ئیسپانییەکە نەیتوانی ئەو کارە بکات و ناچاربوو پێش فیکەی کۆتایی یاریگا بەجێبهێڵێت.

پێکانەکەی یاریزانی بارسێلۆنا لە کاتێکی هەستیاردا دێت، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئێریک گارسیا گۆڵی چوارەمی تیپی کەتەلۆنی لە یارییەکەدا تۆمارکردبوو، کە یەکەم گۆڵی بوو لەم وەرزەدا.

قەبارەی پێکانەکە تاوەکو ئێستا روون نییە، بەڵام ئاماژە سەرەتاییەکان ئەوە دەردەخەن کە لەوانەیە یاریزانەکە ئامادە نەبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی پاریس سانجێرمان.

هەروەها گومان هەیە لە یارییەکەی داهاتووی بەرامبەر ریال مەدرید هەیە، کە یەکشەممەی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت، بەمەش ستافی راهێنەرایەتی بارسێلۆنا بەدڵەڕاوکێیەوە چاوەڕێی هەواڵێک دەکەن لەسەر باری جەستەیی گارسیا.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئێریک گارسیا لە بارسێلۆنا پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدات، بۆ دیاریکردنی سروشت و قەبارەی پێکانەکەی. پێشبینی دەکرێت بڵاوکراوەیەکی فەرمی لەلایەن یانەکەوە لەو بارەیەوە دەربکرێت، کە بارودۆخی و ماوەی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە روون دەکاتەوە، ئەگەر پێکانەکە پێویستی بە دوورخستنەوەی هەبێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە