Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باتمان پەترۆلسپۆر

باتمان پەترۆلسپۆر

وەرزش

باتمان میوانی پێشەنگە و وان دەیەوێت ئەنجامەکانی باشتر بکات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

یانەی باتمان پەترۆلپسۆر بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت و لە یارییەکی لووتکەدا بەرامبەر یانەی قەیسەری سپۆر یاریی دەکات.


لە رکابەرییەکانی گەڕی یازدەیەمی خولی پلە یەکی تورکیا و لە یارییەکی لووتکە و بەهێزدا، کاژێر 16:00 یانەی باتمان پەترۆلسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی قەیسەری سپۆر و دەیەوێت رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە بکات.

باتمان پەترۆلسپۆر لە یاریی رابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، تیپەکە لە 10 یارییدا 6 جار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئێستا بە 19 خاڵ لە پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکەیە و بەبردنەوەی یارییەکە دەچێتەوە پلەی دووەمی ریزبەندی خولەکە، بۆیە یارییەکە بۆ تیپەکەی باکووری کوردستان زۆر گرنگە.

یانەی قەیسەری سپۆر لەم وەرزەدا تیپێکی بەهێزە، تەنیا یەک یاریی دۆڕاندووە و 8 جار سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، ئێستا بە کۆکردنەوەی 25 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە، یارییکردن لە یاریگای ئەوان زۆر زەحمەتە و بردنەوەی یارییەکە بۆ هەر تیپێک دەستکەوتێکی گرنگە.

یانەی وان سپۆر دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و زیاتر لە پلەکانی دواوەی ریزبەندی خولەکە دووربکەوێتەوە.

لە گەڕی یازدەیەمی خولی پلە یەکی تورکیا، یانەی وان سپۆر لە مانیسا، بەرامبەر یانەی عومرانییە یاریی دەکات و بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت.

یارییەکە کاژێر 16:00 بەڕێوەدەچێت، وان سپۆر لە یاریی رابردوودا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بەڵام ئەنجامەکانی لە خولەکەدا باش نین.

وان سپۆر تاوەکو ئێستا لە 10 یارییدا تەنیا دوو بردنەوەی هەیە، ئێستا لە پلەی هەژدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە، عومرانییە، 1 بردنەوەی هەیە، چوار جار دۆڕاوە و بەهەمان شێوەی وان سپۆر خاوەنی 7 خاڵە و هەردوو تیپ رکابەری لەسەر باشترکردنی شوێنەکەیان لە ریزبەندی خولەکەدا دەکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە