Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەڵبژاردەی سەروو هەشتا ساڵانی ئەڵمانیا

هەڵبژاردەی سەروو هەشتا ساڵانی ئەڵمانیا

وەرزش

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، نازناوی مۆندیالی سەروو 80 ساڵانی بەدەستهێنا

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، بۆ کەسانی سەروو تەمەنی 80 ساڵی، یەکەم نازناوی مۆندیالی ئەو تەمەنەی بەدەستهێنا، پاشئەوەی لە هەڵبژاردەی ئەمریکای بردەوە.


مۆندیالەکە لە ئوسترالیا ئەنجامدرا، وڵاتی میوانداریکەر رایگەیاند، پەیامی پاڵەوانێتییەکە لەوە گەورەترە کە تەنیا تۆپی پێ بێت.

پێنج هەڵبژاردە بەشدارییان لە مۆندیالەکەدا کرد و یارییەکان، لە کلیفلاندی ویلایەتی کوینزلاند ئەنجامدران.

هەر تیپێکی بەشداربووی پاڵەوانێتییەکە، لە هەشت یاریزان پێکهاتبوون، یارییەکانیش لەسەر یاریگای بچووک ئەنجامدران کە لە دوو گێم پێکهاتبوون، ماوەی هەر گێمێک 30 خولەک بوون.

لە رێگادا بەرەو یاریی کۆتایی، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە ژاپۆنی بردەوە، ئەوە دووەم سەرکەوتنی ئەڵمانییەکانبوو بەسەر ژاپۆندا لەهەمان پاڵەوانێتی، پاشئەوەی لە قۆناخی یەکەمدا بە 2 - 1 گۆڵ سەرکەوتنی بەدستهێنا.

مایکڵ راچ، یاریزانی یانەی هێرتا بەرلین، کە گۆڵی بردنەوە لە ژاپۆنی تۆمارکرد، دەڵێ، "دەموچاومان سووربووەتەوە، هەتاو پێستمانی سووتاند، بەڵام ئەوە هیچ لەو راستییە ناگۆڕێت کە زۆر دڵخۆشین بەنازناوەکە. ئێمە دەبێ دڵنیابینەوە لەوەی ژمارەی زیاتری کەسانی بەتەمەن، بەشداری لە چالاکییە وەرزشییەکاندا بکەن".

راچ دەڵێ، هەڵبژاردەی ئەڵمانیا پەنای بۆ 'شێوازی تاکتیکی' بردووە، لەپێناو سەرکەوتن بەسەر ژاپۆندا کە خولێکی نێوخۆیی بەهێزی بۆ یاریزانانی بەتەمەن هەیە.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیای سەروو 80 ساڵ، خۆی بۆ بەشداریکردن لە یۆرۆی ساڵی داهاتوو ئامادە دەکات، ئەمە جیا لە پلاندانان بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک یاریی دۆستانە، لەپێناو زیاتر بەهێزکردنی پێکهاتەی هەڵبژاردەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە