Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فرۆشگای یانەی لیل

فرۆشگای یانەی لیل

وەرزش

فرۆشگای یانەیەکی فەرەنسا تاڵانکرا

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

فرۆشگای فەرمیی یانەی لیلی فەرەنسی، رووبەڕووی پەلاماری خۆپێشاندەران بووەوە و تێکدرا و دزی لێکرا، پاشئەوەی ژمارەیەک کەس، لە نێو خۆپێشاندانی خوێندکارانی ئەو وڵاتەوە، هەڵیانکوتایە سەر فرۆشگاکە.


گرتە ڤیدیۆییەکانی بەشی پێشەوە فرۆشگاکە، دەریانخستووە جامی پێشەوەی فرۆشگاکە بەسەر کەسێکدا دەکەوێت، کە بەبەردەمیدا دەڕوات و ئەگەرچی کەسێک لەنێو فرۆشگاکەوە بەهاناوەی دەچێت و جامەکەی لەسەر لادەبات، بەڵام ئەو کەسە هەر لەسەر زەوی دەمێنێتەوە.

بەپێی هەندێک وێنە کە لە سۆشیال میدیا بڵاوکراونەتەوە، دەردەکەوێت جامخانەی پێشەوەی فرۆشگاکە بەتەواوی لێکراوەتەوە، لە کاتێکدا هەندێک گرتەی دیکە دەریدەخەن، ژمارەیەک خۆپێشاندەر، بەرد دەگرنە جامی فرۆشگاکە، لەپێناو شکاندنیدا.

لە هەندێک گرتە ڤیدیۆیی دیکەدا، دەرکەوتووە ژمارەیەک کەس هەڵدەکوتنە سەر فرۆشگاکە و پاش بردنی سەرجەم کەلوپەل و جلوبەرگەکانی نێو فرۆشگاکە، بەوێرانی بەجێی دەهێڵن.

رووداوەکە لە کاتێکدایە کە یانەی لیل ئەمشەو میوانداریی برێست دەکات لە یاریگای خۆیدا، لەمیانی گەڕی حەوتەمی خولی فەرەنسا، هەروەها هاوکاتە لەگەڵ خۆپێشاندان و پشێوییەکانی نێو فەرەنسا کە چەند وڵاتێکی گرتووەتەوە و چەند رۆژێکە هەڵایساوە.

خۆپێشاندەرانی فەرەنسا، بەشی زۆرینەیان ئەو خوێندکارانەن کە داوای باشترکردنی دۆخی ژیان و بژێوی و خوێند لە وڵاتەکە دەکەن، لەگەڵ سەندیکا پیشەییە جیاوازەکان و جووتیاران.

هاوکات، ژمارەیەک وەرزشوان پشتگیریی خۆیان بۆ خۆپێشاندەران و داواکارییەکانیان دەربڕیوە.

ڤیکتۆر ویمبانیامای ئەستێرەی باسکە، کە بەهەڵوێستە مرۆییەکانی ناسراوە، پشتگیری خۆی بۆ خۆپێشاندەران دەربڕی، هاوکات سەرکۆنەی کارە تێکدەرانەکانی کرد، کە چەندین شاری جیاوازی فەرەنسای گرتووەتەوە.

لای خۆیەوە، تیدی رینەری پاڵەوانی جۆدۆ، رایگەیاندووە کە پشتگیری ئەو گەنجانە دەکات، کە دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت. هەروەها ئیلینا کۆلاسی بەهرەمەندی جومبازی فەرەنسی، پشتگیری خوێندکارانی خۆپێشاندەری کردووە.

ئەنجوومەنی نیشتمانیی ئەخلاق لە تۆپی پێ، لە بڵاوکراوەیەکدا داوایکردووە، 'پارێزگاری لە بێلایەنیی تۆپی پێ' لە رووداوەکاندا بکرێت، هەروەها رەتیکردووەتەوە هیچ دروشمێکی سیاسی لە یاریگاکاندا بەرز بکرێتەوە، لە کاتێکدا، هاندەرانی مارسیلیا لە یاریی یانەکەیان بەرامبەر ئۆڵۆمپیاکۆس لە چامپیۆنزلیگ، پشتگیریی خۆیان بۆ خۆپێشاندەران دەربڕی.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە