Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

داڤید بێکهام

داڤید بێکهام

وەرزش

ئەورووپییەکان دەیانەوێت داڤید بێکهام ببێتە سەرۆکی فیفا

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان


رووداو دیجیتاڵ

میدیای ئەورووپا ئاشکرایانکردووە، هەندێک لایەنی دیار و دەسەڵاتداری نێو تۆپی پێی ئەورووپا، بەنهێنی کار بۆ بوونی داڤید بێکهام، بەسەرۆکی فیفا دەکەن.


تۆڕی 'سکای سپۆرت ئەڵمانیا' لە راپۆرتێکی تایبەتدا ئاشکرایکردووە، بەنهێنی جووڵەی خێرا و لەناکاو هەیە، لەلایەن چەندین کەسایەتی و لایەنی دیاری نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا (یوفا)، بەهاوکاریی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا، بۆ ئەوەی ناوی داڤید بێکهام، وەک رکابەری جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی ئێستای فیفا، لە هەڵبژاردنەکانی ئەو فیدراسیۆنە لە مانگی سێی ساڵی داهاتوو، دەربکەوێت.

تۆڕە ئەڵمانییەکە دەڵێ، دۆخی تووڕەیی و بێئومێدی باڵی بەسەر فیدراسیۆنەکانی ئەندامی یوفادا کێشاوە. نیگەرانییەکان لە ئینفانتینۆ بەشێوەیەکن کە پێشتر نەبینراوە، ئەوەش بەهۆی بازاڕگەری بازرگانی و تەلەڤیزیۆنی پاڵەوانێتییەکانی جیهان.

پێشتر جیانی ئینفانتینۆ دانوستاندنی کردبوو، بۆ فرۆشتنەوەی بەشێک لە مافەکانی مۆندیال بە چەند کۆمپانیایەک، بەڵام بەرپرسانی یوفا و فیدراسیۆنە نێوخۆییەکانی ئەورووپا، بەتووندی لە دژی بڕیارەکە راوەستانەوە و ئەوەش سەریكێشا بۆئەوەی سەرۆکی فیفا، واز لە بیرۆکەکە بهێنێت.

وەک ئەو سەرچاوەیە گوتوویەتی، ئەوەی لە رابردوودا لە نێوان فیفا و یوفا روویدا، سەریكێشاوە بۆئەوەی شەپۆلێکی تووندی دژایەتی بوونەوەی ئینفانتینۆ بەسەرۆکی فیفا سەرهەڵبدات، هەربۆیە ئەورووپییەکان، بەشوێن شوێنگرەوەیەکی سەرنجڕاکێش و گونجاودا دەگەڕێن.

سکای سپۆرتی ئەڵمانیا دەڵێ، داڤید بێکهامی ئەستێرەی پێشووی ئینگلتەرا و یەکێک لە خاوەنەکانی یانەی ئینتەر مەیامیی ئەمریکی، دیارترین بەربژێرە بۆ ئەوەی ئەورووپییەکان، وەک رکابەری ئینفانتینۆ بیخەنە روو، بەتایبەت کە ئەو رووخسارێکی جیهانیی هەیە، جەماوەر خۆشیان دەوێت، خۆیشی توانای یەکخستنی فیدراسیۆنە کیشوەرییەکانی هەیە.

بەپێی سەرچاوە ئەڵمانییەکان، بڕیاربەدەستانی فیدراسیۆنە ئەورووپییەکان، پێیانوایە بێکهام نەک تەنیا مێژوویەکی گەورەی لە یاریزانیدا بۆخۆی دروستکردووە، بەڵکو توانایەکی وەبەرهێنانی گەورەی هەیە و کارکردنی لە ئینتەر مەیامی، باشترین بەڵگەیە لەسەر لێهاتووییەکانی لەو بوارەدا.

سەرچاوەکە دەڵێ، بێکهام لە نێو فیدراسیۆنەکانی تۆپی پێی ئەمریکای باکووردا پەیوەندییەکی فراوانی هەیە، ئەورووپییەکانیش پشتگیری دەکەن، بەهۆی پەیوەندییە فراوانەکانییەوە لەگەڵ بەرپرسانی فیدراسیۆنی کۆنکاکاف کە هەرسێ ئەمریکای، باکوور، باشوور و ناوەڕاست دەگرێتەوە، دەتوانێت باڵادەستیی ئینفانتینۆ بەسەر فیفادا کۆتایی پێبهێنێت، لە رێگای راکێشانی دەنگی ئەندامانی ئەو فیدراسیۆنانەوە بۆخۆی.

تۆڕەکە دەڵێ، وێڕای پەسندیی پێشنیازەکە، بەڵام رێگاکە گوڵڕێژ نەکراوە، چونکە بێکهام خۆی تاوەکو ئێستا، پەیوەندی باشی لەگەڵ ئینفانتینۆ هەیە و لە چەندین بۆنەی جیاوازی فیفادا دەرکەوتووە، ئەوەشی رانەگەیاندووە کە حەزی لە چوونە نێو بواری ململانێ وەرزشییەکانی هەبێت.

نەخشەڕێی هەڵبژاردنەکانی فیفا، بەرپرسانی یوفا ناچار دەکات زوو هەڵوێستی خۆیان یەکلایی بکەنەوە، چونکە رۆژی 18ی مانگی داهاتوو، دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی فیفا دادەخرێت، بەرلەوەی هەڵبژاردنەکان رۆژی 18ی مانگی سێی ساڵی داهاتوو، لە ریباتی پایتەختی مەغریب و لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی گشتیی فیفا، ئەنجام بدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە
وەرزش19-10-2026

لوئەی سەڵاح لە رێگای نامەیەکەوە دەستلەکاردەکێشێتەوە

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات
وەرزش19-10-2026

مێردین سپۆر دەیەوێت درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان
وەرزش19-10-2026

کوردێک لە ئەمریکا بووە سێیەمی جیهان

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە