رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا درا و سەرنج خرایە سەر سێیەم یاریی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگدا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکە ئەنجامەکانی شەوی سێشەممە و دۆڕانی بارسێلۆنا، بەرامبەر پاریس سانجێرمان و پێکانە قورسەکەی خڤیچا کڤاراتسخێلیا پێشاندرا.
دوای ئەوە باس لە سێیەم یاریی ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگدا کرا، کاتێک بەرامبەر یانەی لایپزیگی ئەڵمانی یاریی دەکات، قسەی جۆزێ مۆرینیۆ لەبارەی یارییەکە و ئامارەکانی بەرامبەر یانەکانی ئەڵمانیا پێشاندران.
رابەر زیاد، سەرۆکی دەستەی هاندەرانی ریال مەدرید لە بووڵتەنەکەدا میوان بوو و پێیوایە مۆرینیۆ، رۆڵی سەرەکی هەبووە لە رێکخستنەوەی تیپەکە و ئێستا ریال مەدرید لەسەر رێگای راستە.
