Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤینسینت کۆمپەنی

ڤینسینت کۆمپەنی

وەرزش

راهێنەری بایرن میونشن چی لێهاتووە و بۆچی گواستراوەتەوە نەخۆشخانە؟

رووداو سپۆرتس

رووداو سپۆرتس

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو سپۆرتس
رووداو سپۆرتس24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت
وەرزش24-10-2026

ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، پێشەنگی خولی وڵاتەکە لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا، نەخۆشکەوتنی ڤینسینت کۆمپەنی، راهێنەری یانەکەی راگەیاند، پاشئەوەی میدیاکان گوتیان ئەو راهێنەرە بەپەلە گواستراوەتەوە نەخۆشخانە.


بایرن دووپاتیکردووەتەوە کە کۆمپەنی تەمەن 40 ساڵان، رۆژی هەینی گواستراوەتەو نەخۆشخانە بۆ چارەسەری، پاشئەوەی بوراوەتەوە و کەوتووەتە سەر زەوی، لە کاتی چاودێریکردنی مەشقەکانی تیپی دووەم لە یەکەمی مەشقەکانی یانەکە.

رۆژنامەی 'بیڵد'ی ئەڵمانی دەڵێ رووداوەکە دوای کۆتایی هاتنی مەشقەکانی تیپی یەکەم روویداوە، کاتێک کۆمپەنی چووەتە مەشقەکانی تیپی خوار 23 ساڵان، بەرلەوەی ببورێتەوە و پێویستی بەچارەسەری خێرا هەبێت.

یانە باڤارییەکە هەروەها دەڵێ، کۆمپەنی لە نەخۆشخانە پشکنینی تەواوی بۆ دەکرێت و لە ژێر چاودێریی پزیشکدا دەمێنێتەوە. ئەوەشی روونکردووەتەوە کە یاریدەدەرەکانی، کارەکانی سەرپەرشتیکردنی تیپەکە لە ئەستۆ دەگرن.

بایرن لە بڵاوکراوەکەیدا هەروەها دەڵێ، "کۆمپەنی ناچاربوو چارەسەر وەربگرێت، پاشئەوەی بەبوراوەیی کەوتە سەر زەوی لە کاتی مەشقەکانی تیپی دووەمی یانەکە، ئەو گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و لەژێر چاودێریی پزیشکەکاندا دەمێنیتەوە و یاریدەدەرەکانی سەرپەرشتی مەشقەکانی تیپەکە دەکەن، تاوەکو کاتێکی نادیار".

لای خۆیەوە، ماکس ئیبرل، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی بایرن میونشن رایگەیاندووە کە، سەلامەتیی راهێنەرە بەلجیکییەکە لە پێشینەی کارەکانی یانەکەیە و دووپاتیکردووەتەوە، هەموو رێگایەکی پشتگیری و چاودێریی پزیشکی لەماوەی چارەسەر و چاکبوونەوەکەیدا دەگرنە بەر.

بابەتی پەیوەندیدار

ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت
وەرزش24-10-2026

ئامەدسپۆر لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدوای بردنەوەیەکی دیکەدا دەگەڕێت

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت
وەرزش23-10-2026

شازادەی ئیسپانیا رێز لە لیۆنێل مێسی دەگرێت

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە
وەرزش22-10-2026

ڤان خال: چامپیۆنزلیگ گەندەڵە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە