رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دەرکەوتنێکی دیکەی ئامەدسپۆر و نەورۆز لە هەردوو خولی تورکیا و خولی ئەستێرەکانی عێراق کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە یاریی نێوان هەردوو ئامەدسپۆر و سامسون سپۆر کرا، لە رکابەرییەکانی خولی تورکیا و یانەکەی باکووری کوردستان دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و درێژە بە ئەنجامە باشەکانی بدات.
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی دهۆک کەرنەڤاڵێکی گەورەی گۆڵ تۆمارکردنی تۆمارکرد و لە یانەی کەربەلای بردەوە.
یانەی نەورۆز بەرامبەر دیالە یاریی دەکات و دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات، بۆ ئەوەی لە رکابەریکردن لەسەر پلەکانی پێشەوەی ریزبەندی خولەکە بەردەوامبێت.
سیداد بابانی، شرۆڤەکاری وەرزشی لە بووڵتەنەکەدا میوان بوو و شرۆڤەی ئاستبەرزیی نەورۆز لەم وەرزەدا دەکات.
