رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە وردەکارییەکانی یاریی کلاسیکۆی نێوان هەردوو یانەی بارسێلۆنا و ریال مەدرید کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە رووبەڕووبوونەوە و دوایین ئامادەکارییەکانی هەردوو یانە و بەشدارینەکردنی چەند یاریزانێکی کاریگەری هەردوو تیپ کرا، لەوانەش تیبۆ کۆرتوا لە ریال مەدرید و کۆندێ لە بارسێلۆنا.
لێدوانی هانزی فلیک، راهێنەری بارسێلۆنا و جۆزێ مۆرینیۆ، راهێنەری یانەی ریال مەدرید لەبارەی یارییەکەوە پێشاندرا و باس لە پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو تیپ بۆ یارییەکە کرا.
لە بووڵتەنەکەدا دوو هاندەر کە یەکێکیان لایەنگری بارسێلۆنایە و ئەوەی دیکەیان لایەنگری ریال مەدریدە میوان بوون و گفتوگۆیەکی گەرم لەبارەی یارییەکەوە کرا.
