رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنێکی تایبەتی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 18:00 پێشکێشکرا، دوو شرۆڤەکاری گەنج، چیا گەردی و رێباز عەبدوڵڵا میوانی سامان وڵاتژێری بوون و گفتوگۆیەکی گەرم لەبارەی کلاسیکۆوە کرا.
لە بووڵتەنەکەدا ئامارەکانی مۆرینیۆ و هانزی فلیک، بەرامبەر بارسێلۆنا و ریال مەدرید پێشاندران و چەند زانیارییەک لەبارەی هەردوو تیپەوە خرانەڕوو.
هەردوو شرۆڤەکارەکە بەرگری لە تیپەکانیان دەکەن و رێباز عەبدوڵڵا پێیوایە، ریال مەدرید نێچیرێکی زۆر ئاسانە بۆ بارسێلۆنا و تیپەکە دەتوانێت 4 گۆڵ بکات.
چیا گەردی پێیوایە، یارییەکە بەلای یەکسانبووندا دەڕوات و رەنگە هەردوو یانە بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک یەکسان بن.
