رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە کاردانەوەکانی کلاسیکۆ و بەڕێوەچوونی ئاهەنگی باڵۆندۆر بۆ دەستنیشانکردنی باشترین یاریزانی جیهان درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا، باس لە بردنەوەی ریال مەدرید لە بارسێلۆنا کرا و ئاهەنگی یاریزانانی یانەی شاهانە پێشاندرا.
لێدوانی راهێنەری هەردوو یانە، لە دوای کلاسیکۆ پێشاندرا و مۆرینیۆ پێیوایە بە شایستەییەوە یارییەکەیان بردووەتەوە و یارییەکی مەزنیان ئەنجامداوە.
هانزی فلیک دەڵێت "پێویستە خۆمان چاکبکەینەوە و هەست بە بێهیوایی دەکەین دوای دۆڕانی کلاسیکۆ."
لە بەشی دووەمی بووڵتەنەکەدا، بەڕێوەچوونی ئاهەنگی دەستنیشانکردنی باشترینەکانی جیهان و دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆندۆر گرنگیی پێدرا و دیارترین بەربژێرەکان بە ئامار و زانیاری خرانەڕوو.
