رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، چەند هەواڵێکی گرنگ خرانەڕوو و باس لە کێشەی دارایی یانەی دهۆک کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا دوایین زانیاری لەبارەی بایکۆتی یاریزانانی یانەی دهۆک خرایەڕوو، دوای ئەوەی بۆ رۆژی دووەم لەسەریەک یاریزانانی یانەکە مەشق و راهێنانیان نەکرد و داوای مووچە و شایستە داراییەکانیان دەکەن.
یاریزانانی دهۆک مووچەکانی مانگی 9 و 10ـیان وەنەگرتووە و بەشێکیشیان پێشەکی گرێبەستەکانیان وەرنەگرتووە.
یانەی ئامەدسپۆر باشترین یانەی ئێستای سوپەرلیگی تورکیایە و خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبەرە، یانەکە 25 گۆڵی لە دوای ئەنجامدانی 10 یاریی تۆمارکردووە.
لە بەشێکی بووڵتەنەکەدا، دکتۆر ئیمام فارووق، راهێنەر و پزیشک میوان بوو گفتوگۆکردن لەبارەی رێکخستنەوەی شێوازی ژیان و رێگەی تەندروست بۆ کەمکردنەوەی کێش.
