رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە دوایین گۆڕانکارییە وەرزشییەکان کرا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی یانەی هەولێر بۆ یاریی بەرامبەر کازمە لە جامی کەنداو کرا، کە رۆژی چوارشەممە کاژێر 20:00 لە یاریگای فرانسۆ هەریری رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
یانەی دهۆک دەست بە مەشق و ئامادەکارییەکانی دەکاتەوە و پارێزگاری دهۆک بە سەرۆکی یانەکەی راگەیاندووە، بەمزووانە کێشە داراییەکانی یانەکە چارەسەر دەکەن.
لە بەشی دووەمی بووڵتەنەکەدا، سەرنج خرایە سەر یارییەکانی گەڕی چوارەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، بەتایبەت کە دێنیز ئونداڤ، ئەستێرەی کوردی یانەی شتوتگارت لە تورکیایە و بەرامبەر گاڵاتەسەرای یاریی دەکات.
یانەی بارسێلۆنا رووبەڕووی یانەی ئاستۆن ڤیلا دەبێتەوە و پاریس سانجێرمانی پاڵەوانی دوو وەرزی رابردووی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڤیاڕیال یاریی دەکات.
