رووداو دیجیتاڵ
یانەی ریال مەدرید لە یۆنانە و چوارەم یاریی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا ئەنجامدەدات و ڤینیسیۆس جونیۆر بەشێوەی سەرەکی بەشداری لە یارییەکەدا دەکات.
ریال مەدرید رۆژی سێشەممە لە ڤالدێبێباس دوایین مەشقەکانی بۆ یاریی ئەمشەویان بەرامبەر ئایک ئەسینا ئەنجامدا و دوای ئەوە بەرەو یۆنان بەڕێکەوت، ئەمشەو لە دەستپێکی یارییەکانی گەڕی چوارەم لە شەوی دووەمدا کاژێر 20:45 لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاریی دەکات.
بۆ ئەم یارییە هەریەکە لە ئورلیێن چوامینی و ئاردا گولەر پشوویان پێدراوە و بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن، راول ئەسێنسیۆ، فێرلان مێندی و رۆدریگۆ پێکانیان هەیە و ئەوانیش ئامادەنین.
بۆ یارییەکەی ئەمشەو بەبڕیاری جۆزێ مۆرینیۆ، ڤینیسیۆس جونیۆر دوای ئەوەی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەوە، جارێکی دیکە بەشێوەی سەرەکی یاریی دەکات، میدیای ئیسپانی دەڵێت "ئەمە هەلێکی دیکەیە بۆ ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی تواناکانی بگەڕێنێتەوە و بە ئاستە بەرزەکەیەوە دەربکەوێتەوە."
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی یەکەمی ریال مەدریدە لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، ئەستێرە فەرەنسییەکە سێ گۆڵی لە سێ یاریی رابردوودا تۆمارکردووە و پێویستی بە تۆمارکردنی سێ گۆڵی دیکە هەیە بۆ ئەوەی ریکۆردی رۆناڵدۆ دێلیما بە تۆمارکردنی 104 گۆڵ بۆ ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگدا یەکسان بکاتەوە.
لۆس بلانکۆس بەشێوەیەکی گشتی 15 جار بەرامبەر یۆنانییەکان یارییکردووە، 7 یاریی بردووەتەوە و تەنیا 2 جار دۆڕاوە، بەرامبەر ئایک ئەسینا لە 4 یارییدا 1 بردنەوە و 1 دۆڕانی هەیە و دووجار یەکسانبوون.
ئایک لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا بردنەوەیەک و دوو دۆڕانی هەیە، لە یاریگای خۆی یاریی دەکات و دەیەوێت سوود لەو هەلە مێژووییە وەربگرێت بۆ ئەوەی بردنەوە بەرامبەر ریال مەدرید تۆمار بکات.




