رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، گرنگی بە دوو یانەی کوردستانیی بەشدار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و وازهێنانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی نێودەوڵەتی درا.
لە سەرەتای بووڵتەنەکەدا هەواڵێکی بەپەلە گەیشت و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بڕیارییدا واز لە یارییکردنی نێودەوڵەتی بهێنێت، غەزوان محەممەد، شرۆڤەکاری وەرزشی میوانی بووڵتەنەکە بوو و ستایشی ئاستبەرزی و کاروانی رۆناڵدۆ دەکات.
لە بەشێکی دیکەی بووڵتەنەکەدا باس لە یاریی زاخۆ بەرامبەر کارەبا و دهۆک بەرامبەر موسڵ کرا، کاتێک لە رکابەرییەکانی گەڕی 13ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق یارییەکانی ئەنجامدەدەن.
غەزوان محەممەد، شرۆڤەکاری وەرزشی لە مامەڵەکردنی یانەی زاخۆ لەگەڵ راهێنەر و یاریزانەکانی رازی نییە و ناوی ئەو راهێنەرە ئاشکرا دەکات کە پێیوایە باشترین بژاردەیە بۆ یانەکە.
