رووداو دیجیتاڵ
لە بووڵتەنی وەرزشدا کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، باس لە مژارێکی گرنگی وەرزشی کرا، ئەویش بابەتی زۆر دووبارەبوونەوەی گۆڕینی راهێنەرە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.
لە سەرەتادا بە گرافیک چەند راهێنەرێک پێشاندران کە زیاتر لە 20 جار شوێنی راهێنەرایەتییان گۆڕیووە، لەکاتێکدا لەسەر ئاستی جیهان ماوەیەکی درێژ لە یانەکانیان دەمێننەوە.
عیماد ئەسعەد، یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر میوانی بووڵتەنەکە بوو و دەڵێت "کێشەی سەرەکی ئەوەیە راهێنەرەکان خەمی یەکەمیان پڕکردنی گیرفانیانە و بۆ پارە کاردەکەن."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عیماد ئەسعەد، باس لە کێشەی توانای جەستەیی یاریزانانی یانەی هەولێر دەکات و دەڵێت "راهێنەری توانای جەستەیی یانەکە هۆکارە بۆ زۆری پێکانی یاریزانانی ئەو یانەیە."
