کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ڤیرجڵ ڤان دایک

ڤیرجڵ ڤان دایک

وەرزش

ڤان دایک دەرگای رۆیشتن لە لیڤەرپوول دەکاتەوە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی
وەرزش11-11-2026

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو
وەرزش11-11-2026

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات
وەرزش11-11-2026

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات


رووداو دیجیتاڵ

ڤیرجڵ ڤان دایک، ئەستێرە و بەرگریکاری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەرگای رۆیشتنی لە یانەکەی بە کراوەیی هێشتەوە، لەکاتێکدا گرێبەستەکەی لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت و تاوەکو ئێستا هیچ رێککەوتنێکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نییە.


بەرگریکارە 35 ساڵەکەی هۆڵەندا و ئەو یانە ئینگلیزییە، لە مانگی 4ـی 2025 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوول نوێکردووەتەوە، بەڵام داهاتووی یاریزانەکە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی دیارنییە.

ڤان دایک لە نوێترین لێدوانیدا دەڵێت "من لە دۆخێکی باشدام، هەست بەباشی دەکەم، بەڵام ئێستا بابەتەکە پەیوەندیی بە منەوە نییە، بزانین لە داهاتوودا چی روودەدات، بەڵام من دوودڵ نیم لەبارەی داهاتووی خۆمەوە."

کاپتنی لیڤەرپوول لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی "دەمەوێت بەردەوامبم لە یارییکردن و یاریی بکەم، بابزانین لە وەرزەکەدا چی دەبێت، ئێمە تاوەکو ئێستا بە کاتێکی نایابدا تێپەڕیوون، ئەگەر ئەوە بەردەوامبێت زۆرباش دەبێت. تاوەکو ئێستا هیچمان نەکردووە، ئەگەر ئەوە رووینەدا دەچمە یانەیەکی دیکە، بەڵام ئێستا هیچ شوێنێکی نوێ نییە رایبگەیێنم و ئەمە مانای ئەوە نییە هەست بە نیگەرانی و دوودڵی بکەم."

ڤان دایک دەڵێت "تاوەکو ئێستا بڕیارم لەبارەی داهاتووی خۆمەوە نەداوە"، ئەمە لەکاتێکدایە چاوەڕواندەکرێت گفتوگۆکان لەگەڵ یانەی لیڤەرپوول لەبارەی داهاتووی یاریزانەکەوە دەستپێبکەن.

ڤیرجڵ ڤان دایک، یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی لیڤەرپوولە و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەردەوام شوێنی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا پاراستووە، لە ماوەی رابردوودا میدیای ئیسپانیا بڵاویکردبووەوە، یانەی ریال مەدرید چاودێریی دۆخی ئەو یاریزانە دەکات و دەیەوێت بێبەرامبەر ڤیرجڵ لە لیڤەرپوولەوە بباتە مەدرید.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە تەمەنی 35 ساڵە، ساڵی 2018 بە گرێبەستێک کە تێچووەکەی گەیشتە 84 ملیۆن یۆرۆ، لە یانەی ساوسامپتۆنەوە پەیوەندیی بە ریزەکانی یانەی لیڤەرپوولەوە کرد و لەو کاتەوە بووەتە یەکێک لە دیارترین یاریزانەکانی یانە سوورپۆشەکە.

بابەتی پەیوەندیدار

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی
وەرزش11-11-2026

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو
وەرزش11-11-2026

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات
وەرزش11-11-2026

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە