کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەڵبژاردەی ئیسپانیا

هەڵبژاردەی ئیسپانیا

وەرزش

ئیسپانیا ئەمڕۆ دەچێتە چیک و دوو یاریی بەبێ لامین یامال دەبێت

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی
وەرزش11-11-2026

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو
وەرزش11-11-2026

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات
وەرزش11-11-2026

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات


رووداو دیجیتاڵ

هەڵبژاردەی ئیسپانیا یەکەم یەکەی مەشقی خۆی لە کەمپی نێودەوڵەتیدا لەبەردەم هاندەرانیدا ئەنجامدا و دەرفەتی بینینی پاڵەوانانی ئەورووپا و جیهان بە هاندەران درا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئەستێرەکانی لارۆخا ببینن.


پێش دەستپێکردنی مەشقەکە، هەڵبژاردەی ئیسپانیا رێزی لە خیسۆس دی میگێل، هێرشبەری یانەی تێنێریفی نا، کە بەهۆی پێکدادانێکەوە لە کاتی یارییەکدا بەرامبەر ئەندۆرا گیانی لەدەستدابوو.

لویس دی لا فوێنتێ، ئۆنای سیمۆن و فێران تۆرێس چوونە نێو یاریگاکە بە هەڵگرتنی چەپکە گوڵێک و درێسێکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کە ناوی دی میگێل و ژمارە نۆی لەسەر نەخشێندرابوو.

دواتر یاریزانان، دەستەی راهێنەران و هاندەران خولەکێک بێدەنگییان بۆ گیانی ئەو راگرت، کە بە چەپڵەڕێزانێک بۆ رێزلێنان لە یادەوەرییەکەی کۆتایی هات.

یەکەم مەشقی کەمپە نێودەوڵەتییەکە بە ئامادەنەبوونی دوو یاریزانی سەرەکی تێپەڕی، کە ئەوانیش لامین یامال و میکێل ئۆیارزابال بوون؛ هەردووکیان لە یارییەکەی رۆژی پێنجشەممە بەرامبەر کۆماری چیک بێبەش دەبن.

لامین یامال، باڵە هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا لە شارەکەی خۆی دەمێنێتەوە، دوای ئەوەی لە یارییەکەی رۆژی یەکشەممە و لە بردنەوەکەیان 2-1 بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ، هەستی بە ئازار لە ئەژنۆی راستیدا کردبوو.

بڕیارە ئەمڕۆ ئیسپانیا بەرەو پڕاگ گەشت بکات بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆماری چیک، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە وڵاتەکەی بۆ ئەوەی رۆژی یەکشەممە لە یاریگای میترۆپۆلیتانۆ بەرامبەر ئینگلتەرا یاری بکات.

ئیسپانیا تاوەکو ئێستا چوار یاریی لە نەیشنسلیگدا ئەنجامداوە، هەموو یارییەکانی بردووەتەوە و بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی سێیەمە.

بابەتی پەیوەندیدار

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی
وەرزش11-11-2026

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو
وەرزش11-11-2026

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات
وەرزش11-11-2026

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە