کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

لە ماچەکەی هێرمۆسۆ تاوەکو دۆسیەی گەندەڵییەکانی؛ کێ دەرگا بەڕووی لویس روبیالێس دەکاتەوە؟

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی
وەرزش11-11-2026

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو
وەرزش11-11-2026

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات
وەرزش11-11-2026

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات



رووداو دیجیتاڵ

لە رۆژانی داهاتوودا سزای سێ ساڵ سڕکردنی لویس روبیالێس، سەرۆکی پێشووی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بە فەرمی کۆتاییپێدێت، ئەمەش دەرگای یاسایی بۆ گەڕانەوەی بۆ نێو دونیای وەرزشی دەکاتەوە، لە کاتێکدا دۆسێکانی گێچەڵی سێکسی و گەندەڵیی دارایی پێگەکەیان لە جیهانی تۆپی پێدا داڕماندووە.


روبیالێسی تەمەن 49 ساڵان لە مانگی دووی 2025 بە تاوانی دەستدرێژیی سێکسی سزادرا دوای ئەوەی لە ئاهەنگی بردنەوەی مۆندیالی خانمان لە مانگی هەشتی 2023 ماچی لێوی جێنی هێرمۆسۆی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای کرد، دادگاش زیاتر لە 13 هەزار یۆرۆ پێبژاردنی بەسەردا سەپاند. دوای تەواوبوونی سزاکەی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا)، سزای دادگای کارگێڕیی وەرزشیی ئیسپانیاش کە رێگری لە کارکردنی لە تۆپی پێی ئەو وڵاتەدا دەکرد، لە رۆژی 17ـی مانگی 11ـی 2026 بە فەرمی کۆتاییپێدێت.

لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا روبیالێس چەندین قەیرانی بەڕێکرد؛ لە کاتی بەردەوامی لە رەتکردنەوەی تۆمەتەکان، ماڵەکەی لە شاری گرانادا لەلایەن پۆلیسەوە پشکنینی بۆ کرا و لە فڕۆکەخانەی مەدرید دەستبەسەرکرا، بەهۆی لێکۆڵینەوە لە بەهەدەردانی دارایی فیدراسیۆنی ئیسپانیا و رێککەوتنی گواستنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا بۆ وڵاتی سعودیە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە لە رێگەی جێرارد پیکێیەوە. لە بواری بازرگانیشدا شکستی هێنا و لە کاتی ناساندنی کتێبەکەشی لە مەدرید لە مانگی 11ـی 2025 بە ناونیشانی "روبیالێس بکوژن"، لەلایەن مامی خۆیەوە هێلکەی تێگیرا بەهۆی پێداگری لەسەر داوانەکردنی لێبوردن لە هێرمۆسۆ.

لە رووی واقیعییەوە دەرفەتەکانی بەردەم روبیالێس بۆ دەستکەوتنی پۆست لە یانەکان و دامەزراوە وەرزشییەکان زۆر کەم و لاوازن، بەتایبەت کە زۆربەی هاوپەیمانەکانی لە فیدراسیۆن دوورکەوتوونەتەوە و خاڤیێر تێباسی سەرۆکی لالیگا کە نەیاری سەرەکییەتی ئێستا جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیایە، بەڵام لە رووی یاساییەوە لە حەفتەی داهاتووەوە هیچ بەربەستێک لە بەردەم گەڕانەوەیدا بۆ نێو یاریگاکان نامێنێت ئەگەر لایەنێک متمانەی پێببەخشێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی
وەرزش11-11-2026

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو
وەرزش11-11-2026

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات
وەرزش11-11-2026

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە