کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
وەرزش

گەڕی 13ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق بە ژمارە؛ زاڵبوونی یانە کوردستانییەکان بەسەر ئامارەکاندا

محەممەد سەڵاحەدین

محەممەد سەڵاحەدین

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد سەڵاحەدین
محەممەد سەڵاحەدین11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی
وەرزش11-11-2026

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو
وەرزش11-11-2026

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات
وەرزش11-11-2026

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات


رووداو دیجیتاڵ

لە کۆی 10 رووبەڕووبوونەوەی گەڕی سێزدەهەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، 23 گۆڵ تۆمارکران و 226 لێدان ئاراستەی گۆڵ کران، لە کاتێکدا یانە کوردستانییەکان کۆنتڕۆڵی تەواوی ئامارە هونەری و پاساتەکانی گەڕەکەیان کرد، بەتایبەت یانەی دهۆک کە زۆرترین پاسی لەنێو یاریگادا ئەنجامداوە.


لەم گەڕەدا سێ یاری بە یەکسانبوون کۆتاییهاتن، شەش تیپ توانییان تۆڕی گۆڵەکانیان بە خاوێنی بپارێزن و تەنیا یەک لێدانی سزا هەژمارکرا لەگەڵ تۆمارکردنی 89 لێدانی گۆشە. یەکێک لە دیاردە سەرنجڕاکێشەکانی ئەم گەڕە ئەوە بوو کە چوار یانە لە کۆی پێنج یانەی خاوەن زۆرترین لێدان بەرەو گۆڵ دووچاری شکست هاتن (جەوییە و نەفت بە 19 لێدان، کەربەلا و زاخۆ بە 17 لێدان)، تەنیا یانەی نەورۆز نەبێت کە بە 17 لێدان توانی بردنەوە تۆماربکات. لە بەرامبەردا هەردوو یانەی شورتە و کەرخ بە بەرگەگرتن لەبەردەم 19 لێدانی رکابەرەکانیان لە یاریگادا، بە سەرکەوتنەوە هاتنە دەرەوە.

لەسەر ئاستی تیپەکان لە کۆنتڕۆڵی یاری، یانەی دهۆک بە ئەنجامدانی 644 پاس ریکۆردی گەڕەکەی شکاند، هاوکات زاخۆ بە 87 پاس لە چارەگی کۆتایی یاریگای تیپی بەرامبەر لە پلەی یەکەم هات و گازی باکووریش بە 96 پاس بۆ پێشەوە باڵادەست بوو.

جەوییە بە 38 وەرگرتنی تۆپ لەنێو ناوچەی سزای رکابەر و وەرگرتنەوەی 123 تۆپ، لەگەڵ ناردنی 32 تۆپی بەرز بێئەنجام مایەوە و نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات، لە کاتێکدا یانەی کەرخ بە 65 پچڕاندنی تۆپ لە پێشەنگی هێڵەکانی بەرگریدا بوو.

لەسەر ئاستی تاکەکەسی، ئەستێرەکانی دهۆک زۆربەی پلەکانی زۆرترین پاسی گەڕەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد؛ رێوان ئەمین بە 103 پاس پلەی یەکەمی گرت، دوای ئەویش سینا مۆریدی بە 92 پاس، سەفا هادی بە 88 پاس و بەیار ئەبوبەکر بە 66 پاس لە دهۆک ناویان هات، لەگەڵ لوکاس دیاز کۆستا بە 69 پاس و هاروون ئەحمەد بە 66 پاس لە زاخۆ. لە هێڵی هێرشبەریشدا، مەروان حەمدی لە گەرەمە و ئیبراهیما لە جۆلان بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی گەڕەکەیان گرت، هاوکات یانەی گەرەمە بە تۆمارکردنی 4 گۆڵ بەهێزترین هێڵی پێشەوەی لەم هەفتەیەدا تۆمارکرد.

ئەم ئامارانە پێشانیدەدەن کە خولی ئەستێرەکانی عێراق بە گەیشتنی بە گەڕی سێزدەهەم کێبڕکێیەکی توندوتۆڵی تاکتیکی بەخۆیەوە دەبینێت، لە کاتێکدا یانەکان هەوڵ دەدەن لە رێگەی بەرزکردنەوەی رێژەی کۆنتڕۆڵی تۆپ و سوودوەرگرتن لە هەلەکان، پێگەی خۆیان لە پلەکانی پێشەوەی ریزبەندیی خولەکەدا بەهێزتر بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی
وەرزش11-11-2026

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو
وەرزش11-11-2026

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات
وەرزش11-11-2026

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە