کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئایت نۆری، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی

ئایت نۆری، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی

وەرزش

بارسێلۆنا چاودێریی یاریزانێکی مانچێستەر سیتی دەکات

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

11-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری11-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی
وەرزش11-11-2026

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو
وەرزش11-11-2026

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات
وەرزش11-11-2026

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات


رووداو دیجیتاڵ

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، چاودێریی یاریزانێکی یانەی مانچێستەر سیتی دەکات و لە ئەگەری رۆیشتنی یەکێک لە یاریزانەکانی دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.


بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، یانەی بارسێلۆنا، گواستنەوەی ئایت نۆری، بەرگریکاری جەزائیری و یانەی مانچێستەر سیتیی وەکو یەکێک لە بژاردەکان داناوە و لە ئەگەری رۆیشتنی ئەلیخاندرۆ بالدێ لە یانەکە دەیەوێت ئەو یاریزانە بباتە ریزەکانی.

ئایت نۆری تەمەنی 25 ساڵە، لەو کاتەوەی ئێنزۆ مارێسکا بووەتە راهێنەری مانچێستەر سیتی، کێشەی زۆری هەیە و زۆرینەی یارییەکان لەسەر کورسی یەدەگە، بۆیە یاریزانەکە دەکرێت بیر لە رۆیشتن بکاتەوە و بارساش دەیەوێت سوود لەوە وەربگرێت.

میدیای ئیسپانیا دەڵێت "بارسێلۆنا ئەو کاتەش چاودێریی ئەو یاریزانەی دەکرد کە لە ولڤەرهامپتۆن یاریی دەکرد، ئێستا پێیوایە هەلێکی دیکە هاتووەتە پێشەوە بۆ گواستنەوەی و دەیەوێت سوود لە تواناکانی وەربگرێت."

مانچێستەر سیتی رەنگە ئامادەبێت بەخواستن دەستبەرداری ئایت نۆری ببێت، بە مەرجی ئەوەی لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەو یانەیەی یاریزانەکە دەگوازێتەوە پابەندبێت لە بە کڕینەوەی لە هاوینی داهاتوودا.

بەربەستی سەرەکی بەردەم بارسێلۆنا دۆخی دارایی یانەکەیە، بۆیە یانەکە پێویستی بە هەڵسەنگاندنێکی ورد هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت کار بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بکات.

بالدێ لەژێر سەرپەرشتی هانزی فلیک، خولەکی زۆری پێنەدراوە و وەکو یاریزانی یەدەگ مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، بۆیە یاریزانە لەو دۆخەی ناڕازییە و بیر لە بەجێهێشتنی بارسێلۆنا دەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی
وەرزش11-11-2026

راستیی گواستنەوەی رۆناڵدۆ بۆ ئینتەرمەیامی و یاریکردن لەگەڵ مێسی

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو
وەرزش11-11-2026

پەیوەندیی زیدان و ئێمباپێ تێکچوو

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات
وەرزش11-11-2026

ئامەدسپۆر داوای کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە