کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئامەدسپۆر

ئامەدسپۆر

وەرزش

تانەی ئامەدسپۆر بۆ کەمکردنەوەی سزای بالێت رەتکرایەوە

سامان وڵاتژێری

سامان وڵاتژێری

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سامان وڵاتژێری
سامان وڵاتژێری16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد
وەرزش18-11-2026

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد


رووداو دیجیتاڵ

لیژنەی رێککاریی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا، تانەی یانەی ئامەدسپۆری بۆ کەمکردنەوەی سزای ساموێل بالێت، لە سێ یارییەوە بۆ یەک یاریی رەتکردەوە.


دوای ئەوەی لە یاریی بەرامبەر ئەیوپ سپۆر کارتی سووری پێدرا و دواتر سزای راگرتنی بۆ سێ یاریی بەسەردا سەپێنرا، یانەی ئامەدسپۆر تانەی لە بڕیاری سزادانی یاریزانەکە دا و داوای کەمکردنەوەی سزاکەی بۆ یارییەک کرد، بەڵام داواکەی رەتکرایەوە.

سزای ساموێل بالێت وەکو خۆی مایەوە و ئەو یاریزانەی ئامەدسپۆر بۆ سێ یاریی راگیرا و 200 هەزار لیرەی تورکیشی وەکو سزای دارایی بەسەردا سەپێنرا.

ئەمە ناڕەزایەتیی هاندەرانی ئامەدسپۆری لێکەوتەوە، لەکاتێکدا لە دێربیی تورکیادا لەنێوان گاڵاتەسەرای و فێنارباخچە شەڕێکی گەورە روویدا، بەڵام یاریزانەکانیان لە دوو بۆ سێ یاریی سزایان بەسەردا نەسەپێنرا.

لیژنەی رێککاریی فیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا دەڵێت "بەهۆی هەڵسوکەوتی ناوەرزشییەوە سزای یاریزانەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە و تانە لێدانەکە رەتدەکەینەوە."

ئامەدسپۆر لە راگەیێنراوێکدا دەڵێت "کاتێک سەیری دیمەنەکانی تایبەت بەو رووداوە دەکرێت، بە بڕوای ئێمە روونە کە دۆخێک لە ئارادایە تەنانەت پێویستی بە دەستوەردانی سیستەمی ڤار (VAR)ـیش نەدەکرد. سەرەڕای ئەوەی هیچ دیمەنێکی ئەوەندە روون بوونی نییە کە رێگە بە هەڵسەنگاندنێکی یەکلاکەرەوە بدات سەبارەت بە جۆر و توندیی بەرکەوتنەکە، سەپاندنی سزایەکی قورسی سێ یاری بەسەر یاریزانەکەماندا لەگەڵ بنەمای پێوانەیی و هاوسەنگیی سزادا یەکناگرێتەوە."

بەمشێوەیە بالێت، بەرامبەر گاڵاتەسەرای یاریی نەکرد، لە دوو یاریی داهاتووشدا بەرامبەر ریزە سپۆر و غازی عەنتاب یاریی ناکات.

بابەتی پەیوەندیدار

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟
وەرزش18-11-2026

لە یەکەم دەرکەوتنیدا، حوسام سەیدی چی بە ئەستێرەکانی زاخۆ گوت؟

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات
وەرزش18-11-2026

یونس مەحموود بڕیار لەبارەی راهێنەری عێراقەوە دەدات

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد
وەرزش18-11-2026

بارسێلۆنا شوێنگرەوەی هانزی فلیکی دیاریکرد

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە