نامۆ فازڵ، پاڵەوانی کورد لە یاریی هونەرەکانی شەڕکردن (MMA)، لە هەڤپەیڤینێکی تایبەتدا میوانی رووداو سپۆرتس بوو و پەردەی لەسەر چەندین لایەنی شاراوەی دەستپێکردنی کاروانی یارییکردن و ئاڵنگارییەکانی گەیشتن بە سەر ستەیجی جیهانی بە ئاڵای کوردستانەوە هەڵدەداتەوە. نامۆ فازڵ دەڵێت "من کوردم و هەموو خەونم ئەوەیە بە ئاڵای کوردستانەوە لە پاڵەوانێتییە جیهانییەکاندا یاری بکەم و بەو شێوەیەش وەک کوردێک دەچمە یاریی یو ئێف سی". چاڵنجی ئیسلام ماخاچێڤ، ئەستێرەی رووسی دەکات بۆ ئەوەی بەیەکەوە یاریی بکەن و رووبەڕووی یەک ببنەوە.
