رووداو دیجیتاڵ
بوولتەنی ئەمڕۆی وەرزشیی تۆڕی میدیایی رووداو، کە رۆژانە کاژێر 13:30 لەلایەن سامان وڵاتژێرییەوە پێشکێشدەکرێت، تایبەت بۆ بە یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لەنێوان هەردوو یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و ئارسیناڵی ئینگلیزی.
لەسەرەتای بوولتەنەکەدا ئینهاوسێک لەبارەی دوایین ئامادەکارییەکانی هەردوو یانە و هەلی بردنەوەی چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە پێشاندرا.
قسەی لویس ئێنریکێ، راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمان و میکێل ئارتێتا، راهێنەری یانەی ئارسیناڵ بەشێکی دیکەی بوولتەنەکە بوون.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی هەردوو لایەنی یاریی کۆتایی و رێگەی گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشێوەی گرافیک پێشاندرا، کە تێیدا ژمارەی یارییەکانی هەردوو تیپ، بردنەوەکانیان، گۆڵ و کلین شیتەکانیان لەگەڵ چەند وردەکارییەکی دیکە پێشاندران.
