Rudaw Logo
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

خولەکانی کوردستان بەردەوام دەبن

خولەکانی کوردستان بەردەوام دەبن

وەرزش

یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بۆ رووداو سپۆرتس: خولەکان راناگرین و بەردەوام دەبین

سیڤەر بێستوون

سیڤەر بێستوون

24-03-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سیڤەر بێستوون
سیڤەر بێستوون24-03-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

رووداو دیجیتاڵ

 

 یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند کە هیچ بڕیارێک نییە بۆ راگرتنی خولەکانی کوردستان و دووپاتیکردەوە کە ئەوان بەردەوام دەبن و خولەکان بەڕێوەدەچن.
 
دوای ئەو هێرشە مووشەکیانەی دوینێ بۆ سەر فیرقەی حەوتی پێشمەرگە ئەنجامدران، دەنگۆی دواخستنی خولەکانی کوردستان لە ئارادابوو، بەڵام گوتەبێژی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "خولەکان راناگرین و بەردەوام دەبین، لە ئەگەری بڕیارێکی نوێدا، کۆبوونەوەی لەسەر دەکەین" .
 
خولی نایابی کوردستان، 19 گەڕی تێپەڕاندووە و تەنیا سێ گەڕی ماوە خولەکە کۆتایی پێبێت، هەرچەندە یانەی هەندرێن بەفەرمی و پێشوەختە بووەتە پاڵەوانی خولەکە، بەڵام دڵەڕاوکێیەکە بۆ ئەو تیپانەیە کە شەڕی مانەوە لە خولەکەدا دەکەن. 
 
خولی پلەیەکەکانی کوردستانیش بەهەمانشێوە تەنیا چوار گەڕی ماوە و رکابەرییەکە لە بەهێزترین ئاستتدایە، چونکە چوار یانە سەردەکەون و چوار یانەش دادەبەزن بۆ خولی پلە دووەکان. 
 
گوتەبێژی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان لەسەر دواخستنی خولەکە بە رووداو سپۆرتسی راگەیاند "ئاگاداری ئەم هێرشەی بەرەبەیانی ئەمڕۆین، بەڵام لە بنەڕەتدا ئێمە بڕیارمان دابوو کە یارییەکان بەبێ هاندەر بەڕێوەبچن و لەسەر ئەم بڕیارە بەردەوام دەبین، ئەگەر پێویست بێت کۆبوونەوە ئەنجام دەدەین و بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدەین، بەڵام هەتاوەکو ئێستا گۆڕانکاریمان لە کات و شوێنی یارییەکاندا نەکردووە" .
 
بڕیارە رۆژی هەینی یارییەکانی خولی پلەیەکی کوردستان بەڕێوەبچن و رۆژی شەممەش یارییەکانی خولی نایابی کوردستان بەڕێوەبچن. 
 
بەهۆی بارودۆخەکەوە، خولی پلەدووی کوردستانیش دواخرا بۆ مانگی 10ـی ئەمساڵ و کێشەکانی ناوچەکە هۆکاری دواخستی خولەکە بوو و یانەکانیش ئەم بڕیارەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانیان قبوڵ کرد. 
 

بابەتی پەیوەندیدار

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین
وەرزش30-09-2026

لاپۆرتا: هەوڵمان دا گرێبەست لەگەڵ لاوتارۆ واژۆ بکەین

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد
وەرزش30-09-2026

زانیاری نوێ لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی گراهام ئارنۆڵد

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە
وەرزش30-09-2026

قۆناخی دوای مێسی دەستپێدەکات و ئەرجەنتین رووبەڕووی بۆلیڤیا دەبێتەوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە