Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شەوکەت هەرکی

شەوکەت هەرکی

هەواڵەکانی شەوکەت هەرکی

پەیامنێر و بەڕێوبەری نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداوە لە ئەنقەرە.

لە ئەیلوولی 2013ەوە لە تۆڕی میدیایی رووداو كاردەكات. خولی راهێنانی پەیامنێری لە رووداو بینیوە. لە بەشداریكردنە راستەوخۆیەكانیدا لە بوولتەنی هەواڵەكانی رووداودا زانیاری زۆر و ورد دەدات لەسەر مژار و رووداوی باسكراو. كوردییەكی پاراوی هەیە و ڤیتییەكانی پڕن لە زانیاری روون. 
رووماڵكردنی بەرفراوانی شەوكەت هەركی لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا لە شەوی 15ی تەممووزی 2016دا لەكاتی كودەتا شكستخواردووەكەی توركیا، لە میدیا جیهانییەكاندا دەنگیدایەوە، دیمەنەكانی ئەوشەوە لەلایەن چەند ئاژانس و چەندان تەلەڤزیۆن لە جیهانەوە لە رووداو وەرگیران. ژیانی شەوكەت و وێنەگرەكەی چەند جارێك كەوتە مەترسییەوە بەهۆی نزیكییان لە پێكدادانی نێوان كودەتاچییان و لایەنگرانی دەسەڵات. 
لە ساڵی 2015 رووماڵی شەپۆڵی كۆچی كوردستانیانی لە باشوور و رۆژئاوای كوردستانەوە كرد بۆ توركیا وەك وێستگەی گەیشتن بە ئەوروپا. ئازار و مەینەتی كۆچ و سەختی رێگەی كۆچكردنی لە چەند ڤیتییەكدا خستنەڕوو. ڤیتییەكی لەسەر چیرۆكی خنكانی ئالان كوردی لە شوێنی خنكانەكەی لە كەنارەكانی دەریای ئیجە لە ئیزمیر ئامادەكرد. 

شەوكەت رووماڵی شەڕی پارتی كرێكارانی توركیا و سووپای توركیای لە ساڵی 2015 لە گەڤەر كرد. رووداو یەكەم دەزگای میدیایی بوو كە دوای هەڵگیرسانی شەڕ چووە نێو شارەكە، چەندین ڤیتی لەسەر وێرانبوونی شارەكە و ئاوارەبوونی خەڵكەكی ئامادەكرد. لەسەر ئەو رووماڵەی رووداو، خەڵكی گەڤەر بە لێدوان و شێوەی جیاجیا سوپاسی رووداویان كرد. 
 لە حوزەیرانی 2018 رووماڵی ئۆپەراسیۆنی مەرتاڵی فوڕاتی لە سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان كرد. لە ئاداری 2018 بۆ ماوەی 12 رۆژ لە سەر سنووری نێوان باكوور و رۆژئاوای كوردستان بەردەوام رووماڵی هێرشی سووپای توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزیسۆنی سووریای كرد بۆ سەر عەفرین. 
شەوكەت هەركی، لە 1ی تەممووزی 1981 لە گوندی زێڤكای شەمزینانی سەر بە ویلایەتی جۆلەمێرگی باكووری كوردستان لەدایكبووە. دایكی خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و باوكیشی خەڵكی ئاكرێی باشووری كوردستانە. لە ساڵی 2005 بەكالۆریۆسی لە بەشی رۆژنامەڤانی زانكۆی ئەنقەرە وەرگرتووە.
 لە ساڵی 1996ەوە دەستی بە كاری راگەیاندن كردووە.یەكەم كاری بێژەری هەواڵی وەرزشی بووە لە تەلەڤزیۆنێكی نێوخۆیی شەمزینان. لە رۆژنامەی گۆروونووم و مللییەت كاری كردووە. لە ماڵپەری یوكسەكۆڤا هەبەر و یوكسەكۆڤا گونجەل كاری كردووە. لە تەلەڤزیۆنی TRT 6 سەرپەرشتی بەڵگە فیلمی (شۆپێن لنگا)ی كردووە، لە هەمان تەلەڤزیۆن ئەندامی گرووپی سیناریۆ و راوێژكاری زمانی زنجیرە فیلمی جان و جگەر بووە.
شەوكەت جگە لە زمانی كوردی زمانی توركی دەزانێت، هاوژینی نییە و سەڵتە. 

هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی یاسای پرۆسەی چارەسەری: لە کۆتایی ئەیلوول دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێ
کوردستان20-08-2026

هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی یاسای پرۆسەی چارەسەری: لە کۆتایی ئەیلوول دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێ

لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی کۆنیا بنەماڵەی دەدەئۆغوڵڵەری هێشتا چاوەڕێی دادپەروەرین
تورکیا30-07-2026

لە پێنجەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژییەکەی کۆنیا بنەماڵەی دەدەئۆغوڵڵەری هێشتا چاوەڕێی دادپەروەرین

بەهۆی جەنگەوە رێڕەوی بازرگانی گۆڕاوە؛ بارهەڵگرەکان روو لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەکەن
کوردستان23-03-2026

بەهۆی جەنگەوە رێڕەوی بازرگانی گۆڕاوە؛ بارهەڵگرەکان روو لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەکەن

لە گوندێکی وانی باکووری کوردستان 100 سەر مەڕ کەوتنە ژێر رەنووی بەفر و مرداربوونەوە
تورکیا06-01-2026

لە گوندێکی وانی باکووری کوردستان 100 سەر مەڕ کەوتنە ژێر رەنووی بەفر و مرداربوونەوە

لە ئەنقەرە منداڵان بە گۆرانی و سەمای کوردی فێری زمانی دایک دەکرێن
کولتوور 13-11-2025

لە ئەنقەرە منداڵان بە گۆرانی و سەمای کوردی فێری زمانی دایک دەکرێن

لە ‌ئەنقەرە ناوەندێکی کولتووریی کوردی کرایەوە
کولتوور 27-10-2025

لە ‌ئەنقەرە ناوەندێکی کولتووریی کوردی کرایەوە

باڵیۆزی عێراق لە تورکیا: هەناردەکردنەوەی نەوت قۆناخێکی گرنگ بوو
ئابووری08-10-2025

باڵیۆزی عێراق لە تورکیا: هەناردەکردنەوەی نەوت قۆناخێکی گرنگ بوو

 سپیخانە؛ ئەو بەهەشتەی لە گەرمای هاویندا بە بەفر پێشوازی لە گەشتیاران دەکات
کوردستان08-06-2025

سپیخانە؛ ئەو بەهەشتەی لە گەرمای هاویندا بە بەفر پێشوازی لە گەشتیاران دەکات

کۆمپانیایەکی جوانکاریی کوردی بەرهەمەکانی بۆ 54 وڵات دەنێرێت
تورکیا26-04-2025

کۆمپانیایەکی جوانکاریی کوردی بەرهەمەکانی بۆ 54 وڵات دەنێرێت

پیاوێکی بەتەمەن لە جۆلەمێرگ 18 منداڵ و 58 نەوەی هەیە و یاریزانی تۆپی پێیە
کوردستان25-03-2025

پیاوێکی بەتەمەن لە جۆلەمێرگ 18 منداڵ و 58 نەوەی هەیە و یاریزانی تۆپی پێیە

گەنجێکی کورد لە رووداوی ئاگری هۆتێلەکەی تورکیا دوو منداڵ رزگار دەکات
کوردستان23-01-2025

گەنجێکی کورد لە رووداوی ئاگری هۆتێلەکەی تورکیا دوو منداڵ رزگار دەکات

جەهەپە بۆ دەم پارتی: لە کاتی ئەنجامدانی هەر کارێکدا هەستیارییەکانی کۆمەڵگە لەبەرچاو بگیرێن
تورکیا07-01-2025

جەهەپە بۆ دەم پارتی: لە کاتی ئەنجامدانی هەر کارێکدا هەستیارییەکانی کۆمەڵگە لەبەرچاو بگیرێن

3000 کۆچبەری سووریایی لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان
کوردستان10-12-2024

3000 کۆچبەری سووریایی لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان

سەرۆکی کۆنسەی گەردوونیی رۆژنامەڤانان: 73٪ـی هەواڵەکانی سۆشیال میدیا درۆن
هەڤپەیڤین09-10-2024

سەرۆکی کۆنسەی گەردوونیی رۆژنامەڤانان: 73٪ـی هەواڵەکانی سۆشیال میدیا درۆن

هەوڵی دامەزراندنی وڵاتێکی بەکتاشی لە ئەلبانیا دەدرێت و بەشێکی کورد و تورکەکان لە دژین
تورکیا07-10-2024

هەوڵی دامەزراندنی وڵاتێکی بەکتاشی لە ئەلبانیا دەدرێت و بەشێکی کورد و تورکەکان لە دژین