ئەوەى لە کۆندا بە ئاسانى رووی دەدا و بە سەختى ئاشکرا دەبوو؛ لەم سەردەمە دەبێت بە سەختى رووبدات و بە ئاسانى ئاشکرا ببێت، بەڵام ئەم دیاردەیەى وڵاتانى ئەورووپا بەگشتى و بەتایبەتییش من باسى ئەڵمانیا دەکەم، ئاسان روو دەدەن و بە گران ئاشکرا دەبن. لە کاتێکدا بەهۆى گەشەى ئامرازەکانى پەیوەندى و چاودێری، نەدەبوو لە وڵاتانى ئەورووپا ئەوە رووبدات کە هەفتە و مانگانە زیاتر لە کەسانێک بزربن و چارەنووسیان بە نادیارى بمێنێتەوە



