Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نامۆ عەبدوڵڵا

نامۆ عەبدوڵڵا

هەواڵەکانی نامۆ عەبدوڵڵا

<p dir="RTL" style="text-align: justify;"><span>نامۆ عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نووسینگەی واشنتنی تۆڕی میدیایی رووداوە. پەیامنێری تۆماركراوی رووداوە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا. دامەزرێنەر و یەكەمین سەرنووسەری بەشی ئینگلیزی پۆرتاڵی رووداو بووە. </span></p>

لە ساڵی 2010ەوە دەستیكردووە بە كاركردن لە رووداو. بۆ یەكەمین جار نامۆ عەبدوڵڵا وەك یەكەمین رۆژنامەڤانی كورد و یەكەمین پەیامنێری دەزگایەكی میدیایی كوردستان لە ساڵی 2013 بەشداریكردووە لە كۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و تائێستاش بەردەوامە. هەروەها چەند جارێكیش بەشداربووە لە كۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەكانی كۆشكی سپی ئەمریكا. 

نامۆ عەبدوڵڵا، یەكەمین رۆژنامەڤانی كوردە پرسیارەكانی نێو هزری كوردی بگەیێنێتە كۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەكانی وەزارەتی دەرەو كۆشكی سپی ئەمریكا. لەكاتی هێرشی داعش بۆ سەر شنگال، كۆبانێ و جینۆسایدكردنی كوردانی ئێزدی، نامۆ عەبدوڵڵا بە پرسیارەكانی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خۆشەویستییەكی زۆری پەیداكرد. 

نامۆ عەبدوڵڵا، ماوەیەك بەرنامەی شرۆڤەیی (لە واشنتنەوە) و ئینجا بەرنامەی (لەگەڵ نامۆ)ی لە ستۆدیۆی رووداو لە واشنتنەوە پێشكێشدەكرد. 
رووماڵی زۆر كۆنفرانسی گرنگی ئەمریكای كردووە، رووماڵی هەڵبژاردنەكانی ئەمریكای كردووە. 

نامۆ عەبدوڵڵا، لە ساڵی 1987 لە شارۆچكەی كەلاری باشووری كوردستان لەدایكبووە، خوێندنی سەرەتایی لە هەمان شارۆچكە تەواوكردووە. ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر خوێندووە. بڕوانامەی بەكالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەكان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە زانكۆی كوردستان-هەولێر بەدەستهێناوە. 
لەساڵی 2011 چووەتە ئەمریكا. بڕوانامەی ماستەری لە بواری رۆژنامەڤانی لە زانكۆی كۆلۆمبیای شاری نیویۆرك وەرگرتووە. پسپۆڕییەكەی رووماڵكردنی سیاسەتی ئەمریكایە.
 
‎نامۆ راپۆرتەكانی لە چەندین دەزگای راگەیاندنی نێودار بڵاوكراونەتەوە لەوانە: رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئاژانسی هەواڵی مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان، پەیمانگەی رۆژنامەڤانی جەنگ و ئاشتی كە بنكەكەی لەشاری لەندەنە.
‎نامۆ دوو خەڵاتی جیهانی لە بواری رۆژنامەڤانیدا بردووەتەوە. یەكەم، سكۆلەرشیپی كۆمەڵەی رۆژنامەڤانانی كۆشكی سپی، كە لەلایەن خودی سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما و خانمی یەكەمی ئەمریكا میشێڵ ئۆباما لە واشنتن لە ساڵی ٢٠١٢ پێیدرا. تاكە خوێندكاربوو لە زانكۆكەی ئەو خەڵاتە وەربگرێت. دووەمینیان خەڵاتی (باشترین و قوڵترین نووسین) بوو كە كۆمەڵەی رۆژنامەڤانانی كاتۆلیكی كەنەدا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا هەمان ساڵ پێیان بەخشی.

No articles found