Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئابووری

چیرۆکی بەرمیلێک نەوت

محەممەد شێخ فاتیح

محەممەد شێخ فاتیح

30-06-2024
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد شێخ فاتیح
محەممەد شێخ فاتیح30-06-2024

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن


رووداو دیجیتاڵ 

چیرۆکی ئەم جارەمان بەرمیلە نەوتەکانن، پێشتر دیار بوو کێ پڕی دەکردن، بە چەند پڕدەکران و بە چەند دەگوازرانەوە. حەق و حیساب، قازانج و مایە دیاربوو، بەڵام ئێستا دیار نییە بە چەند پڕ دەکرێت، دەبێت بە چەند بگوازرێتەوە. 
 
با بە کورتی سەرگوزشتەی ئەم بەرمیلەتان بۆ بگێڕمەوە:
 
من حیکایەت خوانەکەم، بەڵام کارەکتەری چیرۆکەکەم و زانیارییەکانی، ژمارەکانی نێو راپۆرتی کۆمپانیای دیلۆیتن، راپۆرتەکە سیخناخە لە زانیاری و داتای گەورە، بەڵام من چیرۆکی یەک بەرمیلتان بۆ دەگێڕمەوە، چونکە مشتێک نموونەی خەرمانێکە. 
 
ساڵ ساڵی 2022ـە، ئەم بەرمیلە نرخەکەی 71 دۆلار و 66 سەنتە، واتە بایی 91.858 هەزار دینارە، جا تەبعەن ئەم بەرمیلە جیایە لە بەرمیلی ماڵان، ئەمە 159 لیتر دەگرێت، بۆیە کە دەڵین بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە ئەوەندەیە، بەرمیلی 200 لیتری نییە.
 
ئەو کۆمپانیایەی کە نەوتەکەی دەرهێناوە و بەرمیلەکەی پڕ کردووە، حەقدەست و قازانجی خۆی لێ بردووە، حەقەکەی 31.7 دۆلار بووە، واتە زیاتر لە 41 هەزار دیناری وەرگرتووە، ئەوەی کە گواستویەتییەوە کرێی وەرگرتووە، کرێکەی زیاتر لە شەش دۆلار بووە، یانی هەشت هەزار دینار. ئەوەی ماوە بۆ هەرێمی کوردستان بە هەموو جۆرەکانی داهاتەوە بەوەی کە وەک کاش وەریگرتووە یان هەرجۆرێکی دیکە، 33 دۆلارە، یانی 43 هەزار دینارە. 
 
ئەمە ئیدی گوزەشت، ئێستا دنیا گۆڕاوە، ئێستاش نا، دەمەوێت پێتان بڵێم ئەم بەرمیلە لە داهاتوودا حەق و حیسابەکەی چۆنە، ئەگەر وەک بەرمیلەکەی پێشوو ژمارەی بخەینە سەر چۆن چۆنی دەبێت؟
 
با وا دابنێین هەر بە 71 دۆلار و 66 سەنتە، یانی بایی 91.858 هەزار دینارە، حکومەتی عێراق دەڵێ، کاکی سەرکار حەقدەستت لەمەودوا نزیکەی 13 دۆلارە، یانی 17 هەزار دینار، عێراق دەڵێت، کرێی گواستنەوە حەوت دۆلار و نیو دەدەم، واتە زیاتر لە نۆ هەزار و 750 دینار، حەقی خۆیشم 65 هەزار دینارە.
 
ئیدی کات کاتی بەراوردە لەنێوان ئەم دوو بەرمیلە، هەردووکی بەرمیلی نەوتن و هەردووکی یەک نرخن. لە یەکێکیان کۆمپانیا 41 هەزاری دەبرد، لەوەی دیکە 17 هەزار دینار دەبات، یانی 24 هەزار دینار کەمتری پێ دەدەن. 
 

بابەتی پەیوەندیدار

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب
ئابووری30-09-2026

زانیاری لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی ئاوات شێخ جەناب

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت
ئابووری30-09-2026

وەزارەتی نەوتی عێراق: 250 هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە دەکرێت

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن
ئابووری29-09-2026

وەزارەتی دارایی: نزیکەی 10 هەزار مووچەخۆر ماون خۆیان لە هەژماری من تۆمار بکەن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە