رووداو - تەندروستی
خانمە ئەکتەرێکی ئەمریکی لەکاتی نمایشکردنی زنجیرە نوێیەکەی Cape Fear لەسەر فەرشی سوور لە لۆس ئەنجڵس ئاشکرای کرد، تەمەنی کچەکەی بچووکە و هێشتا هی ئەوە نییە سەیری بەشێک لە فیلمەکان بکات، تەنانەت بە فیلمەکانی خۆشییەوە.
ئێمی ئادەمز، خانمە ئەکتەری ئەمریکیی 51 ساڵ لە پێشاندانی نوێترین پڕۆژەیدا لەگەڵ هاوژینەکەی و کچەکەی دەرکەوت؛ دەرکەوتنی کچەکەی سەرنجی هەوادارەکانی راکێشا. ئەو دەڵێت: کچەکەم تەمەنی 16 ساڵە و رێگەی پێنادەم سەیری هەموو فیلمێک بکات، بەتایبەت ئەو فیلمانەی تووندوتیژی یاخود خەماوین.
ئێمی هۆکاری ئەوە بۆ بچووکی تەمەنی کچەکەی دەگەڕێنێتەوە تاوەکو کار لە دەروونی نەکات و بەپێی گەورەبوونەکەی، سەیرکردنی فیلمەکانی بۆ سنووردار کردووە.
تەنانەت باسی ئەوەش دەکات کە تا ئاڤیانای کچی نەبووە 14 ساڵ، رێگەی پێنەداوە سەیری یەکێک لە فیلمەکانی بە ناوی Arrival بکات، لەبەر ئەوەی فیلمەکە باسی خەمێکی قووڵ و لەدەستدانی منداڵ دەکات، کە ئەوە بۆ دەروونی منداڵان هەستبزوێن و کاریگەرە.
ئێمی ئادەمز گوتی، ''زۆرجار کچەکەم دوور دەخەمەوە لە کارەکانم، چونکە نامەوێت دایکایەتی و پیشەکەم لەپێشچاوی تێکەڵ بە یەک بکەم''.

ئەمەش بزانە




