رووداو دیجیتاڵ ئەورووپا ئەزموونی گەرمترین رۆژەکانی دەکات و دانیشتووانیان روویان لە مەلەوانگە و کەنار دەریاکان کردووە و خۆیان فێنک دەکەنەوە. ئیتاڵیا هێڵی سووری لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما راگەیاندووە و فەرەنسا و پۆرتوگالیش بە گەرمترین رۆژەکانیان لە مانگی ئایاردا دەڕۆن. وەک لە وێنەکان دەردەکەوێت، نافورەکان و کەنار دەریاکان بەرناکەون و پڕن لە خەڵک. لە شاری مۆرای پۆرتوگال 40.3 پلەی سیلیزی تۆمارکراوە و ریکۆردی ساڵی 2001ی خۆی شکاندەوە کە 40 پلە بوو. ئیتاڵیا هۆشداری بە هاووڵاتییان و گەشتیاران داوە نەچنە بەر خۆر و 32 پلەی سیلیزی تۆمار کراوە.